یۆنامی پێشنیارەكانی لەبارەی كورسی پێكهاتەكان دەداتە یەكێتی و پارتی
کوردستان 04:06 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی كوردستان
یەكێتی و پارتی بە ئامادەبوونی وەفدی یۆنامی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە كۆبوونەوە و تەئكیدیان لە تەواوكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن كردەوە و بەپرسی كورسی پێكهاتەكانیشەوە.
لەدوای كۆبوونەوەكەش زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ پارتی سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنین و ئەگەر پڕۆسەكەش بەخاوی بەڕێوەبچێت مەبەست لێی هەمواركردنەوەی یاساكەیە كە جێی رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان بێت".
"لەگەڵ ئەوەی یەكێتی خوازیارە پێكهاتەكانی كوردستان مافی تەواوەتی خۆیان پێبدرێت، بەڵام كورسی پێكهاتەكان لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جێی بایەخە و دەمانەوێت لەیاساكەدا بۆچوونی پێكهاتەكانی تێدابێت" زیاد جەبار وادەڵێت.
راشیگەیاند: "وەفدێكی یۆنامی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بەشداربوو بەمەبەستی ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشنیارەكانیان لەبارەی كورسی پێكهاتەكان پێشكەش بە هەردوولا بكەن و ئێمەش پێشنیارەكانیان بەهەند وەردەگرین، چونكە وەك یەكێتی دەمانەوێت بەزووترین كات یاساكە هەموار بكەینەوە بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".
زانا مەلاخالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند: "لەگەڵ یەكێتی تەئكیدمان لە جێبەجێكردنی خاڵی كۆبوونەوەكانی رابردوومان كردەوە و خوازیارین لە نزیكترین كاتدا هەمواری یاساكە ئاڕاستەی پەرلەمان بكەین".
"لەگەڵ یەكێتی كۆكین لەبارەی ئەوەی پێویستە بۆچوونی پێكهاتەكان و پێشنیارەكانی وەفدی یۆنامی بۆ كورسی پێكهاتەكان بەهەند وەربگیرێت و بۆچوونیان لە یاسای هەڵبژاردندا هەبێت" زانا مەلاخالید وادەڵێت.
كۆبوونەوەكانی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەسەر پێشنیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە جێی رەزامەندی خەڵك و لایەنەكان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

