پارێزه‌رێك له‌هه‌ولێر: ئازادی بۆ له‌شفرۆشی هه‌یه‌و بۆ چالاكوانان نییه
کوردستان 05:52 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی
پارێزه‌رێك له‌هه‌ولێر له‌باره‌ی ئازادی راده‌بڕین و كاری رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان ده‌ڵێت:" ئازادی بۆ له‌شفرۆشان له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام بۆ رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و داكۆكیكارانی مافی خه‌ڵك نییه".
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی رایگه‌یاند :"به‌داخه‌وه كه ئازادی بۆ له‌شفرۆشان له هه‌ولێر بوونی هه‌یه، به‌ڵام بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و داكۆكیكارانی مافی خه‌ڵك نییه".
"كاری به‌دڕه‌وشتی له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت و ده‌سه‌ڵاتیش چاوپۆشی ده‌كات و له‌داهاتووشدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر شكۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نۆ و كابینه‌كانی داهاتووش چاكسازی نه‌كه‌ن و له خه‌می هاووڵاتیاندا نه‌بن"، گۆران دیبه‌گه‌یی واده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئه‌و له‌شفرۆشییه‌ی له‌هه‌ولێر رووده‌دات پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوور و جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی و كوردستان و داواكاری گشتی سنوورێكی بۆ دانه‌نێت، كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر به‌رگه‌ی ئه‌م بێڕه‌وشتییه ناگرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

