دوو تۆێژەری کورد ئەنجامی پێشەنگ بەدەستدەهێنن
هەواڵ 07:59 PM - 2023-03-28
PUKMEDIA
یەکەمین کۆنگرەی زانستی راگەیاندن
لەنێو 30 توێژینەوەی زانستی
کە لەلایەن توێژەران و پسپۆرانی بواری راگەیاندن لەسەرئاستی زانکۆکانی عیراق وهەرێمی
کوردستان و چەند ولاتێکی عەرەبی بەشداریان تێداکردبوو، دوو توێژەری هەرێم ئەنجامی باش و پێشەنگیان
بەدەستهێنا.
لەنێو 30 توێژینەوەی زانستی
کە لەلایەن توێژەران و پسپۆرانی بواری راگەیاندن لەسەرئاستی زانکۆکانی عیراق وهەرێمی
کوردستان و چەند ولاتێکی عەرەبی بەشداریان لە یەکەمین کۆنگرەی زانستی راگەیاندن
کردبوو، کە رۆژانی 22-23-3-2023 لەبەغدا بەدروشمی (البث العام...الفرص والتحديات)کە
تۆری راگەیاندنی عیراقی رێکیخستبوو و لە ئوتێل مەنسور میلیا _ بەغدا بەرێوەچوو.
چوار توێژەر بە توێژینەوەی
جیاواز لە هەرێمەوە بەشداریان تێداکردبوو، ودوای هەڵسەنگاندنی باشەکان لەلایەن لێژبنەیەکی
زانستی و پسپۆرەوە، دوو توێژەری هەرێم ئەنجامی باش و پێشەنگیان بەدەستهێنا، توێژینەوەی د. ابراهیم سەعید لە زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم
و توێژینەوەی تارق جەوهەر سارمەمی لەبارەی ( پەخشی تەلەفزیۆنی لەراگەیاندنی پەرلەمان
و رۆڵی لەدروستکردنی رای گشتی)دا بوو، پلەی دووەمی لەنێو پانزە توێژینەوەی کۆتایی
کۆنگرەکە بەدەستهێنا، و خەڵاتی یەکەم ودووەم و قەڵغانی رێزلێنانی پێبەخشرا. هەروەک د. ابتسام اسماعیل راگری پێشووی کۆلێژی
زانستە مرۆڤایەتییەکان وەک ئەندامی لێژنەی زانستی کۆنگرەکە رۆلێکی دیارو بەرچاوی لە
سەرخستنی کۆنگرەکەدا هەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

