جوتیارانی كوردو توركمانی کەرکوک دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانیانن

کوردستان 11:39 AM - 2023-03-25
خۆپیشاندانی کورد و تورکمانی کەرکوک PUKMEDIA

خۆپیشاندانی کورد و تورکمانی کەرکوک

کەرکوک

جوتیارانی كوردو توركمانی کەرکوک دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای چارەسەرکرنی کێشەکەیان دەکەن.

جوتیارانی کورد و تورکمانی گوندەکانی تۆپزاوا و ترکەڵان و یایچی سنووری کەرکوک بۆ رێگرتن له‌ بڕیاری درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بڕیارەکە لە بەرژەوەندی کورد و تورکماندا نییە

سامی غەفور نوێنەری جوتیاران لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دا رایگەیاند: "بڕیارەکانی رژێمی پێشوو وەک خۆی ماوەتەوە و ناگۆڕێت، لەکاتێکدا ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندی کورد و تورکمان دا نییە و لە ساڵی 1975 ئەو بڕیارە دەرچووە و بەشێک لە زەوییەکانی کورد و تورکمان ئیستملاک کراون".
"شەش ساڵە بێبەشین لە پلانی کشتوکاڵی و لەسەر ئەرکی خۆمان هەموو پێداویستییەکان دەکڕین"، نوێنەری جوتیاران وادەڵێت.

بەپێی دەستوور نابێت دەستکاری زەویەکان بکرێت

دەشڵێت: "هەموومان تاپۆمان هەیە و ئەو زەویانە موڵکی ئێمەیە و بەپێی دەستوور نابێت کەس دەستکاری ئەو زەویانە بکات و دەبێت لیژنەیەکی ماددەی 140 بەپێی رێنماییەکانی ماددەکە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات".
PUKMEDIA ئوسامە ئەبوبەکر

ئەمانەش ببینە