داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە

کوردستان 09:53 AM - 2023-03-24
شەفافیەت PUKMEDIA

شەفافیەت

شەفافیەت سلێمانی هەڵەبجە

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاترە لە 17 ملیار دینار.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 18-3- 2023 تا 24-3-2023، بڕی 17 ملیار و 201 ملیۆن و 662 هەزار و 674 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 16 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 557 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و زیاتر لە 96 هەزار دیناریش مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 17 ملیار و 201 ملیۆن و 662 هەزار و 674 دینار بووە، بەجۆرێك كە 16 ملیار و 634 ملیۆن و 605 هەزار و 24 دیناری واتە %97 نەختینەیە و هەروەها 557 ملیۆن و 961 هەزار و 550 دینار واتە %3 بەشێوەی چەكە و بڕی 96 هەزار دینار مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافیەت   www.shafafiat.com، بڕیاریشە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە