لە سلێمانی گەورەترین کەرنەڤاڵی تایبەت بە منداڵان رێکدەخرێت

کوردستان 02:16 PM - 2023-03-18
 لۆگۆی ئین سلێمانی ناسیح عەلی خەیات

لۆگۆی ئین سلێمانی

ئین سلێمـانی

پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میدیایی کوردسات تایبەتترین ماوەی منداڵان پێشکەش دەکات.

بۆ یەکەم جار پلاتفۆرمی ئین سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میدیایی کوردسات، تایبەتترین ماوەی منداڵان پێشکەش دەکات لە ژێر ناونیشانی "ماوەی منداڵانی ئین سلێمانی" لە هاوینە هەواری سەرچنار، بە ئامادەبوونی خۆشەویسترین کارەکتەری منداڵان "زیتەڵە".

کەرنەڤاڵەکە سەعات 5ی رۆژی شەممە 18-3-2023، لە هاوینەهەواری سەرچنار بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکەی ئین سلێمانی پێکدێت لە ( کۆنسێرت، پێشانگەی کاری دەستی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، شانۆگەری، خواردن ) و چەندین چالاکی تر هەروەها دیاری تایبەت ئامادەکراوە و  دەدرێت بە منداڵانی ئازیز .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە