سودانی: ده‌بێت وانه له‌سه‌روه‌رییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ربگرین
کوردستان 04:02 PM - 2023-03-15
PUKMEDIA
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌سه‌ر مه‌زاری مام
دوای به‌شداری كردنی له‌دیداری سلێمانی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد‌و تاجه گوڵینهوهی رێز‌و وه‌فای له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا، پاشان له تۆماری مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌نوسێت:" ئه‌م كاروانه پڕ لهسهروهریهی سه‌رۆك مام جه‌لال هانی هه‌موان و له‌پێش هه‌موشمان هانی برایانمان له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات كهپهندو وانه‌ی لێوه‌رگرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان و عیراق".
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی محه‌مه‌د سودانی..
ئه‌مڕۆ (15/3/2023) شه‌رفمه‌ندبووم به‌سه‌ردانی كڵكۆی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و دانانی چه‌پكه گوڵ و خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحا بۆ رۆحی پاكیان.
ئه‌م رۆژه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر عیراقدا هات، كه مام جه‌لال یه‌ك له‌پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌و قۆناخی خه‌بات و تێكۆشان بوو دژی رژێمی دیكتاتۆری و رۆڵی گه‌وره‌ی له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی دوای 2003 بینی، هه‌روه‌ها به‌دانایی و نیشتمانپه‌روه‌ری و دنیابینی قوڵی خۆی، جێ ده‌ست و كاریگه‌ری باشی له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌بوو، ئه‌م كاروانه پڕ لهسهروهریهی سه‌رۆك مام جه‌لال هانی هه‌موان و له‌پێش هه‌موشمان هانی برایانمان له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات كهپهندو وانه‌ی لێوه‌رگرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان و عیراق".
محه‌مه‌د شیاع سودانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق
15/3/2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

