کۆی بەرهەمەکانی د. کەمال مەزهەر چاپکرانەوە
هەواڵ 06:42 PM - 2023-03-13
PUKMEDIA
مەڕاسیمی ناساندنی کۆبەرهەمی د. کەمال مەزهەر
بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و بەشێک لە رۆشنبیران و هاوڕێ و خانەوادەی د.
کەمال مەزهەر، مەراسیمێک بۆ ناساندنی کۆبەرهەمی چاپکراوی مێژوونووسی ناوداری کورد
د. کەمال مەزهەر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2023-3-13، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان و بەشێک لە رۆشنبیران و هاوڕێ و خانەوادەی د.
کەمال مەزهەر، لە شاری هەولێر مەراسیمی ناساندنی کۆبەرهەمی چاپکراوی مێژوو نووسی
ناوداری کورد د. کەمال مەزهە بەڕێوەچوو.
کتێبەکە لەسەر ئەرکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان چاپکراوە، بڕیارە ناوەندێکی زانستی مێژووی بەناوی د. کەمال
مەزهەر بکرێتەوە و هەموو بەرهەمەکانی چاپ بکرێن.
وەزیری رۆشنبیریش رایگەیاندووە: "وەک وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان بۆ ئەم بابەتانە پشتیوان و هاوکار دەبین و بەشێک دەبین لە و
خزمەتەی بە مێژوو و مێژوونووسانی کورد و چاپکردنی بەرھەمەکانیان دەکرێت".
دەشڵێت: "د .کەمال مەزھەر دۆستی خۆشەویست و نزیکی خوا
لێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بوو، بەتایبەت بەگرنگیەوە پشتگیرو پشتیوانی دکتۆر بوو
بۆساخکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و سەلماندنیان
بەکوردستانی لەرووی مێژووییەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

