یەكێتی خاوەندارێتی راپەڕین دەكات
کوردستان 03:08 PM - 2023-03-09
مەکتەبی رێکخستنی یەکیتی
سیمیناری یادی راپەڕین بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ستران عەبدوڵڵا و د.جوان ئیحسان
د.جوان ئیحسان و ستران عەبدوڵڵا ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك تەئكید دەكەنەوە كە :" خاوەندارێتی راپەڕینە مەزنەكەی ئاداری 1991 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك مام جەلالە كە پێشتر زەمینەسازیی و ئامادەكاری تەواوی بۆكرا و هاوڕایی هێزە سیاسییەكانی بەرەی كوردستانی بۆ دروستكرا و بەو پشتیوانییە و پشتیوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان راپەڕین سەركەوت و رژێمی بەعس راماڵدرا و كۆتایی بەتاكڕەوی هات".
ئەم تەئكیدكردنەوەیەی د.جوان ئیحسان و ستران عەبدوڵڵا لە سیمیناری یادی راپەڕین دا بوو كە لەرۆژی 9/3/2023 لە هۆڵی ئاشتی مەكتەبی رێكخستن بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەب بەرێوەچوو، تێیدا د.جوان ئیحسان بابەتێكی لە بارەی (هەڵسەنگاندێك بۆ ڕاپەڕین و دەركەوتەكانی) و ستران عەبدوڵا بابەتێكی لە بارەی ( ڕەهەندەكانی ڕاپەڕین) پێشكەش كرد.
د.جوان ئیحسان و ستران عەبدوڵڵا بەوردی و بابەتیانە رەهەند و فاكتەرەكانی راپەرین-یان باسكرد و هەریەكەو لەگۆشەنیگای خۆیەوە تەئكیدیان لەوەكردەوە كە:" راپەڕین خاوەندارێتی سەرەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك مام جەلال"ە.
مەكتەبی ڕێكخست لەیادی راپەرین دا زنجیرە سیمینارێك بە دروشمی (بەهاری خاوەندارێتی ڕاپەڕین وخەزانی جیاكاری و سنورداركردنی ئازادی ) رێكدەخات و تێیدا هەریەکە لە فەرید ئەسەرسەرد و د.محەمەد سابیر، د.جوان ئیحسان، ستران عەبدوڵڵا ، بابەتی سیمینارەكانیان پێشكەش كردووە و بڕیاریشە ئارێز عەبدوڵڵا و سەركەوت زەكی دووبابەتی دیكە لە رۆژی 12/3/2023پێشكەش بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

