لەم هەفتەیەدا دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

کوردستان 10:21 AM - 2023-03-04
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

بڕیاربوو دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ 4-3-2023، كۆبوونەوەیەكی دیكە بكەن، بەڵام چەند رۆژێک دواخراوە و هەر لەم هەفتەیەدا دەكرێت.

براكۆ شێركۆ ئەندامی وەفدی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هۆكاری دواخستنەكە بەهۆی ناساغی و باری تەندروستی یەكێك لە ئەندامانی وەفدی گفتوگۆكانەوەیە، بەڵام هەر لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە دەکرێت".

"بەپێی ئەجێندا و رێككەوتنی كۆبوونەوەی پێشوو، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا باسی پرسی كورسی كۆتاكان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی دەكرێت"، براكۆ شێركۆ وایوت.

رۆژی 28-2-2023، دەزگای ھەڵبژاردنەكانی یەكێتی و پارتی لە ھەولێر كۆبوونەوە، رێكەوتن ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بە چوار بازنە بێت و نیوەی بە لیستی كراوە و نیوەی بە لیستی داخراو بێت، ژمارەی كورسی بازنەكانیش لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عیراق بێت و ھەماھەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی عیراقیش بكرێت، بۆ سودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە