سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەرێم مافی مرۆڤ پاشەکشێ نەکات
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-03
PUKMEDIA
ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان
پاشەکشێی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بووەتە جێی نیگەرانی رێکخراو و
نوێنەرانی وڵاتان، سکرتێری گشتی نەتەوە
یەکگرتووەکانیش لەسەردانیدا بۆ لای سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: "پێویستە رێگە نەدرێت
هەرێمی كوردستان پاشەكشێ لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ بكات".
لە هەولێر بەشێوەیەکی مەترسیدار ئەشکەنجەی زیندانیان دراوە
حهوت گهنجی ههولێر لهلایهن ئاسایشی
پارتییهوه دهستگیردهكرێن بە توندترین و مهترسیدارترین شێوه ئهشکهنجه
دراون، باوکی یەکێک لە گەنجەکانیش رایگەیاند: "سێ شهو و رۆژ كوڕهكهمیان
ئهشكهنجهداوه، كارهبایان لێداوه، گونیان قۆڕكردووه، بتڵی پیپسیان پێههڵگرتووه،
شانیان لهژێر ئهشكهنجهدا شكاندوه".
دەشڵێت:" دادگای هەولێر کوڕەکەمی بەماددەی تیرۆر سزادا، لەکاتێکدا
کوڕەکەم خوێندکاری زانکۆیە و دوورە لەو فکرەیەوە".
ئازادییە گشتییەکان بەرتەسک نەکرێتەوە
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 2-3-2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردو لەگەڵ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
باسیان لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ و فراوانتركردنی پانتایی ئازادیی کرد لە هەرێمی
كوردستان و لەوبارەیەوە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: "پێویستە
هەرێمی كوردستان پاشەكشێ لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ نەكات و ئازادییە گشتیەكان
بەرتەسك نەكرێنەوە و رێزی تەواو لە بنەما دیموكراسیەكان بگیرێت".
پێشتریش رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی وڵاتان نیگەرانی خۆیان
دەربڕیوە لە پاشەکشێی مافەکانی مرۆف بەتایبەت لە بەشێکی دیاریکراوی هەرێمی
کوردستان و داوادەکەن رێگە نەدرێت ئازادی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن لەوە زیاتر لەهەرێمی کوردستان پێشێل بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

