لەسەر رەخنەگرتنی خاوەنەكەی كۆمپانیایەك لە هەولێر دادەخرێت
کوردستان 01:32 PM - 2023-02-24
PUKMEDIA
سەردار ئازاد خاوەنی كۆمپانیای ئەملاك
خاوەنی كۆمپانیایەك لە هەولێر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەك كەداوای جوانكردنی سیمای شارەكەی كردووە بەبێ یاسا و دادگا لقەكانی كۆمپانیاكەی دادەخرێن و خۆشی ئاماژە بەوە دەدات: "ئەگەر بە زووترین كات لقەكانی كۆمپانیاكەی نەكرێنەوە بەرەو دەرەوەی وڵات كۆچ دەكات"، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر قونسوڵخانەی ئەمریكا باسی لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێم كردوە و هۆشداری لە بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین لە هەرێم داوە.
سەردار ئازاد خاوەنی كۆمپانیای ئەملاك لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوێنێ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا رەخنەم لە پاركی پەپولە گرت و وتم پێویستی بە نویكردنەوەیە كەچی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر پەیوەندی پێوەكردم و داوای سڕینەوە ڤیدیۆكانی لێكردم، پاش سڕینەوەشیان بە بڕیاری قائیمقامی هەولێر چوار ئۆفیسی كۆمپانیاكەمان داخران و 12 كارمەندمان بێكار بوون".
راشیگەیاند: "پاش ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندیم بە نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێرەوە كرد، پێی راگەیاندم تا دڵی بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر چاكنەكەیتەوە ئۆفیسەكانتان ناكرێنەوە، بۆیە دەپرسم بۆ دەبێت رەخنەبگریت و نان بڕاوت بكەن؟ كەسێكم لە پشت بوایە نەیانەتوانی دایخەن".
ئەوەشی راگەیاند: "ئەگەر لەم وڵاتە سەرۆكی حكومەت و داواكاری گشتی هەن بۆ ئەم نا یاساییە قبوڵ دەكەن؟ ئەگەر لە شەممەوە ئۆفیسەكانمان نەكرێنەوە دەرگاكانی دەشكێنم و ئەم وڵاتە جێدەهێڵم".
خاوەنی كۆمپانیای ئەملاك وتیشی: "رەخنەم لە پاركێك گرت كۆمپانیاكەیان پێداخستم، رەخنە لە حكومەت بگرم رەنگە نەمبیننەوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاندبوو: "ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

