گۆڕینەوەی دۆلار بۆ گەشتیاران لەسلێمانی بەردەوامە و لە هەولێر رادەگیرێت
کوردستان 02:43 PM - 2023-02-23
ئاژانسەکان
فڕۆکەخانە
گۆڕینەوەی دۆلار بۆ
گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامە و لە فرۆکەخانەی هەولێر راگیراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (RT) بانکیش، ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی سپیکردنەوەی پارە لەهەولێر
بڕیاری راگرتنی گۆڕینەوەی دۆلار بەگەشتیاران لە فڕۆکەخانەی هەولێر دراوە.
د. بریار ڕهشید ئهندامی لیژنهی
ئابوری و پیشهسازی و بازرگانی لهئهنجومهنی نوێنهرنی عیراق بهسایتی رهسمی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:" لەفڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕینەوەی
دۆلار بەنرخی رەسمی بۆ گەشتیاران بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی نییە".
"هەر گەشتیارێک کە
لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بکات دەتوانێت بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی رەسمی
کە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێتەوە". د. بریار ڕهشید
وایوت
ئەمەش لەکاتێکدایە بەوتەی هەمیلە
گەردی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (RT) بانک، لەفڕۆکەخانەی هەولێر بەهۆی سپیکردنەوەی پارەوە گۆڕینەوەی دیناری
عیراقی بۆ دۆلار ماوەی دوو رۆژە راگیراوەو دیاریش نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

