ستران عەبدوڵڵا: میدیاکارانی یەکێتی لە گەڤ و هەڕەشە ناترسن
کوردستان 11:36 AM - 2023-02-21
مەکتەبی راگەیاندن
ستران عەبدوڵڵا پێشوازی لە رۆژنامەنوس ڤگێر نهێلی دەکات
ئەمڕۆ 21/2/2023 ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن پێشوازی لە رۆژنامەنوس ڤگێر نهێلی کرد، کە لەمەودوا لە دەنگی گەلی کوردستان، لە ناوەندی رادیۆکە، درێژە بە خزمەت و خەباتی میدیایی خۆی دەدات.
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن وێڕای بەخێرهاتنی، پشتیوانیشی بۆ ڤگێر نهێلی دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستبەرداری هەڤاڵ و کادرە ئازا و ئازادەکانی خۆی نابێت و پشتیوانییان لێ دەکات.
وتیشی: میدیاکارانی یەکێتی پەیامی یەکێتی و راگەیاندنێکی نیشتمانی و دیموکراتی دەپارێزن و بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و ئازایەتییەوە درێژە بە کاروانی میدیایی خۆیان دەدەن و لە گەڤ و هەڕەشە ناترسن و بە دڵنیاییەوە رێی راستی راگەیاندنی پەیامداری کوردستان و دیموکراتی دەمێننەوە .
هاوکات ئەندامانی مەکتەب کە ئامادەی دیدارەکە بوون پشتیوانی خۆیان بۆ کار و خزمەتی لەمەودوای ڤگێر دەربڕی و ئامادەی هاوکاریکردنی بوون بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا .
ئەمەش لاکاتێکدایە ڤگێر نهێلی پێشتر لە رادیۆی بادینان بەرنامەی هەبووە و ماوەیەکە بە بیانووی جۆراو جۆر و رەخنەوە، بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی ئاسایشی دهۆک چەند جارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ویستوویانە دەستگیری بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

