گەشەپێدانی میدیای یەکێتی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت
کوردستان 05:45 PM - 2023-02-14
PUKMEDIA
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و نێردەی تایبەتی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی
مەکتەبی
راگەیاندن پێشوازی کرد لە بەڕێز تیم
ویلکنسۆن باڵیۆز و نێردەی تایبەت لە نوسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
و شارەزا لە بواری میدیا کە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ و بۆ پێشخستنی میدیای یەکێتی
سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی کردبوو.
پێکەوە
گفتوگۆ لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی کارەکانی راگەیاندنی یەکێتی کرا.
ستران
عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن خۆشحاڵی خۆی بە بیرۆکە و پێشنیارەکانی بەڕێز
تیم ویلکنسۆن دەربڕی و لەو دیدارەدا کە ئەحمەد نەجم لێپرسراوی نووسینگەی رۆژنامەوانیی
سەرۆکی یەکێتیی ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی میکانزمێکی گونجاو بۆ میوانداری تیمێکی پسپۆڕی میدیایی کرا کە
هاوکاری و رێنوێنی کەناڵەکانی یەکێتی بکەن لەپێناو پوختکردنەوە و پەرەپێدانی زیاتری
تواناکانیان و گەیاندنی پەیامی سیاسی و میدیایی یەکێتی بە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

