وەهاب هەڵەبجەیی: یاسا مەرجەعە بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی دژەتیرۆر

جیهان 03:00 PM - 2023-02-14
بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی کوردستانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور پەیجی دژە تیرۆری کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی کوردستانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور

سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی کوردستانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کۆبوونەوەو لەسەر پرسە مرۆییەکان گفتوگۆ دەکەن.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG  –پێشوازیکرد لە ئانا هاڵفۆرد لێپرسراوی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستاندا و بەسمە نەزیف لێپرسراوی تیمی کۆمیتە بۆ سەردانکردنی گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا، ئانا هاڵفۆرد  سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کرد بۆ پێشوازی کردنیان و ئامادەییان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە مرۆییەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کارپێکراوەکان و پابەند بە بنەماکانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی  بە مەبەستی بەدواداچوونی چەند کەیسێکی تایبەت.

لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG -ئامادەیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری بۆ وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەربڕی، و رایگەیاند هاوکارو هەماهەنگی تەواودەبن لە پێناو پاراستنی بەهاو پرەنسیپەکانی  مافی مرۆڤ و هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەڵسوکەوت  لەگەڵ تۆمەتباران و دەستگیرکراواندا دەکرێت و دادگاو یاساش مەرجەعن بۆ راپەڕاندنی ئەرکە یاساییەکان لە دژەتیرۆر.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە