سەرۆک بافڵ: شێخانی تەریقەت رۆڵێكی گرنگ دەبینن
کوردستان 10:26 PM - 2023-02-12
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.
لە دیدارێکدا قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی فرەڕەنگی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن کرایەوە وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە مێژووییەکانی کۆمەڵگەکەمان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی شێخانی تەریقەت کرد لە مێژووی کوردستان و هەوڵەکانیان لەپێناو چاکەی گشتی و گەشەپێدانی بیری میانڕەوی لە کۆمەڵگەدا. وتیشی: "دەبێت هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە کار بۆ گەشەپێدان و پتەوترکردنی گیانی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بکەین، ئەمەش خاسیەتێکی لەمێژینەی کۆمەڵگەکەمانە و شانازی پێوەدەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

