سەرۆک بافڵ: نابێت هونەر بەسیاسی بکرێت و ڕەخنەگربن
کوردستان 07:32 PM - 2023-02-11
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و هونەرمەندان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەکانی شانۆ، شێوەکاری، فیلمسازی و مۆسیقا کرد.
لە دیدارەکەدا رۆڵی هونەر و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە، دۆخی ئێستای هونەر لە هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی و پشتیوانیی هونەرمەندان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی هونەرمەندان کرد لە رابردوودا کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە و توانیوویانە ماندوونەناسانە خزمەتی فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی بکەن و مێژوویەکی درەوشاوە تۆماربکەن. راشیگەیاند، دەبێت هونەر لەسەردەستی ئێوە بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی کە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە رەنگدانەوەی ناوەکەی بێت. ئێوەی هونەرمەند دەتوانن رۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە و سەلیقەی گشتی، بەرهەمەکانتان رەنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمەکەمان بێت و نموونەی هونەری باڵا پێشکەش بە خەڵکی خۆمان و جیهان بکەین.
لەبارەی ئازادیی كاری هونەری و دەستتێوەردانی سیاسیشەوە سەرۆك بافڵ وتی، نابێت هونەر بە سیاسی بكرێت و رێگەمەدەن هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە كارەكانتان بكات. رەخنەگربن و لەڕێگەی هونەرەكەتانەوە بەگژ نادادی و ستەمدا بچنەوە، ئەمەش یەكێكە لە ئەركەكانی هونەر.
لە بەرامبەردا هونەرمەندانی کوردستان ئاماژەیان بە گرفت و بەربەستەكانی نێو كایەی هونەر كرد و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەکانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم دیدارانە گرنگی خۆیان هەیە و هۆكارێكە بۆ رەواندنەوەی كێشەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی داهێناندا.
هەروەها ستایشی هەوڵ و پشتیوانییەکانی سەرۆک مام جەلال و هێرۆ خانیان کرد کە لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەک هاوکاری هونەرمەندان بوون و لەسەر دەستی ئەوان هونەر لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ چەند بڕیارێکی گرنگ و پێویستی لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی رەوتی هونەری و پشتیوانیی هونەرمەندان دەرکرد و وتی، ئەنجوومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

