نوێترین ئامارەكانی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی
کوردستان 05:48 PM - 2023-02-11
شەفافیەت
نوێترین ئامارەكانی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی
بەپێی نوێترین ئامار، کە لەسایتی شەفافیەت بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە کە کۆتا رۆژی كەمپینی (هاوخەمتانین)ە لە سلێمانی، تا ئێستا 389 ملیۆن و 292 هەزار و 750 دیناری عیراقی و 132 هەزار و 840 دۆلاری ئەمریكی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.
بەپێی نوێترین ئامارەکان ژمارەی گیان لەدەستدان لە تورکیا گەیشتوەتە 21 هەزار و 848 کەس و برینداریش زیاترە لە 80 هەزار کەس، هاوکات نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکان لە سوریا گەیشتوەتە 7 هەزار 396 بریندار و گیانلەدەستدانیش گەیشتوەتە 4 هەزار و 487 کەس.
بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای هەژاند و زنجیرەیەک بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک رویداو بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵەخانەو خانوو خاپوور بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

