شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی رادەگەیەنێت
کوردستان 09:46 AM - 2023-02-03
سایتی شەفافییەت
شەفافیەت
شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی
رادەگەیەنێت كە کەمتر لە 20 ملیار دینار بووە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 28-1-
2023 تا 3-2-2023، بڕی 19 ملیار و 610 ملیۆن و 826 هەزار و 395 دینار بووە، بەجۆرێك كە
زیاد لە 18 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 1 ملیار دینار بەشێوەی چەكە .
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك
هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 19 ملیار و 610 ملیۆن و 826 هەزار و 395 دینار بووە، بەجۆرێك كە 18 ملیار و 25 ملیۆن و 725 هەزار و 734 دیناری واتە %92 نەختینەیە و هەروەها 1 ملیارو 582 ملیۆن و 100 هەزار و 661 دینار واتە %8 بەشێوەی چەكە و %0 مقاصەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە
نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و
راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com،
بڕیاریشە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

