سەرۆك بافڵ و باڵیۆزی ئەڵمانیا: ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تێبپەڕێندرێن
کوردستان 01:36 PM - 2023-02-02
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
سەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی ئەڵمانیا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لە مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق كرد.
لە دیدارێكدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە بەتایبەت لە بوارە ئابووری و كەلتوورییەكان و بەردەوامی هاوكارییەكان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی رێكخستن و یەكخستنەوەی هێزەكە.
تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و عیراق تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك كە مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.
سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە بڕیارە بوێرانەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكان و وتی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەم بڕیارە گرنگ و بوێرانەیە دەكات و هیوادارین وڵاتانی تریش هاوشێوەی ئەڵمانیا هەنگاوی لەمشێوەیە بگرنەبەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

