یەکەم چالاکی ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەستپێدەکات
کوردستان 09:02 AM - 2023-01-30
دەزگای میدیایی کەرکوک
کردنەوەی ساڵۆنی شەقامی جمهوری
ساڵۆنی شەقامی جمهوری لە یەکەم چالاکیدا كۆڕێك بۆ نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج سازدەكات.
ساڵۆنی شەقامی جمهوری كۆڕەكانی دەستپێدەكات، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ئەمڕۆ 30-1-2023، سەعات 3ی پاش نیوەڕۆی كۆڕێك بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس لەتیف فاتیح فەرەج سازبكات.
رۆژی 24-1-2023 بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خاتوو نیشتمان هاوسەری شەهیدی فەرماندە مامەڕیشە و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران، ساڵۆنی شەقامی جمهوری لەناو دەزگای میدیایی كەركوك بەڕووی رۆشنبیران و نووسەرانی شارەكەدا كرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

