له‌سه‌ر داوای پەرلەمانتارانی یه‌كێتی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی ده‌درێته گه‌شتیاران
کوردستان 03:35 PM - 2023-01-29
PUKMEDIA
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، بانكی ناوه‌ندی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی ده‌داته گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر.
دوای داواکاری دوو پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بانکی ناوەندی بڕیاریدا لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێریش وەک فڕۆکەخانەکانی دیکەی عیراق دۆلار بە نرخی رەسمی بدرێت بە گەشتیاران.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای ئێمە بانکی ناوەندی بڕیاریدا لە رۆژی دوو شەممەوە 30-1-2023، دۆلار بە نرخی رەسمی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بدات بە گەشتیاران".
وتیشی: "بانکی ناوەندی بڕیاریداوە بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 5 هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی خۆی بداتە گەشتیاران، ئەمەش لەپیناو ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کە لە بازاڕی رەشدا هەیە کاریگەری لەسەر گەشتیاران نەبێت".
هەر لەوبارەیەوە د.بریار
ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"دوای داواكاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر
و سلێمانی هاوشێوه‌ی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق، كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له
بانكی ناوه‌ندییه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه بانكی TBI یان راسپاردووه كه نوسینگه‌ی
فرۆشتنی دۆلار به‌نرخی ره‌سمی له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بكه‌نه‌وه".
"به‌رده‌وام ده‌بین
له هه‌وڵه‌كانمان تاوهكـو دۆلار به‌نرخی ره‌سمی خۆی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی
خۆراك و ده‌رمانیش دابینبكـهین"، د.بڕیار وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

