قوباد تاڵەبانی و وەفدێكی ئەڵمانیا: بەدیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێن
کوردستان 01:10 PM - 2023-01-26
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و تۆبیاس لیندنەر
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای كرد لەپای هاوكاریی و هەماهەنگییان بۆ چاكسازی لەوەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ 26-1-2023 بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە هەولێر پێشوازیی لە تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ و شاندێكی باڵای یاوەری كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عیراق كراو وەفدی میوان پەرۆشی خۆیان بۆ سازان و رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
لەبارەی رەوشی عیراقیش كۆبوونەوە جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی هەر گرفتێك لەڕێی دیالۆگەوە كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندی گشتی.
لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لەچاكسازییەكان كرد و لەوبارەیەوە ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای كرد لەپای هاوكارییەكانی بۆ چاكسازی لەوەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەروەها ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەوان-دا بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەكانی رێگری كردن لە توندتیژی دژی خێزان و فراوانكردنی بیری ئازادی رادەربڕین، هەر بۆیە داوای لێكردن كەبەردەوام بن لەهاوكارییەكانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

