ئاسایش 7 هەڵاتووی ماددەی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر دەكات
کوردستان 10:27 AM - 2023-01-26
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی حەوت تیرۆرست دەستگیر دەكات
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی حەوت داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو بەپێی ماددەی 4 تیرۆر دەستگیر دەكات كە 3 لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: "لەئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەكانمان بۆ بەرقەراكردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیركردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەكات هێزەكانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بەهاوكاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكدا شەوی 23 /24-1-2023، حەوت تۆمەتبار كە سەرجەمیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عیراقەوە داواكراوبوون بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران كە سەرجەمیان خەڵكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواری عیراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی كاركردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان".
راشیگەیاند: "پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت 3 لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی كران".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: "دەستگیركراوان پێكهاتبوون لە :
1- (ھ ، م ، ح)
2- (أ ، م ، ح )
3- (ج ، م ، ح )
4- ( ق ، س ، م )
5- (م ، ٳ ، ی )
6- (ب ، ٲ ، ٲ )
7- (ع ، ع ، ٲ)"
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

