لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشە ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەکرێتەوە

کوردستان 03:52 PM - 2023-01-24
 ساڵۆنی شەقامی جمهوری

ساڵۆنی شەقامی جمهوری

ئاسۆ مامەند مامە ریشە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک

ئەمڕۆ سێ شەممە 24-1-2023، لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشە و هاوڕێکانیدا مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵۆنی شەقامی جمهوری لە کەرکوک کردەوە.

لە مەڕاسیمەکەدا ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیران و پەرلەمانتار و کاربەدەستانی حکومی و حزبی ئامادەبوون و ئاسۆ مامەند وتی: "لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەدا کردنەوەی ساڵۆنی شەقامی جمهوری خزمەتێکی دیکەی مەکتەبی راگەیاندنە پێشکەش بە شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکرێت".

وتیشی: "ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەبێتە شوێنی کۆڕ و کۆبوونەوە رۆشنبیری و هونەرییەکان و ماڵێک دەبێت بۆ رۆشنبیران و هونەرمەندانی کەرکوک، ناونانی ئەم ساڵۆنەش بەو ناوە مەبەست لێی شەقامی جمهورییە لە کەرکوک کە یەکێکە لە کۆنترین شەقامەکانی شارەکەو ژمارەیەکی زۆر کتێب و کتێبخانەی لێبووە".

ئاسۆ مامەند ئەوەشی راگەیاند: "کارو چالاکییەکانی ئەم ساڵۆنە لەلایەن دەزگای میدیایی کەرکوکی سەر بە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتی رۆشنبیران و هونەرمەندانی شاری کەرکوکی خۆشەویست، جێێ خۆیەتی لێرەوە سوپاسی ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن بکەم بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو پێشکەوتنی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە