مێژووی شانۆ و هونەری کورد لە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 04:00 PM - 2022-12-18
کتێبی کورتەیەک لە مێژووی هونەری مۆزیک و شانۆ لەشاری سلێمانی
کتێبی کورتەیەک لە مێژووی هونەری مۆزیک و شانۆ لە شاری
سلێمانی لەنیوان ساڵەکانی 1950-1991، توێژینەوەیەکی سیما ساڵح مەحمودە و ئامانج
لێی مێژووی هونەری کوردی و قۆناغ و پرۆسەی گەشەکردنیەتی، هاوکات ناساندن و
نرخاندنی هونەرمەندانە، کە رۆژگارێک خزمەتیان بەبواری مۆزیک و شانۆی شاری سلێمانی
کردووە.
هەروەها هەوڵێکە لە کایەی مێژوونوسی کوردی کە وەک
سەرچاوەی زانیاری رۆڵی گەورەی بۆ خوێنەران دەبێت.
کتێبەکە باس لە مێژووی شانۆ و هونەری پارێزگای سلێمانی
دەکات لە ساڵەکانی 1950-1991، تێیدا باس لە تیپە شانۆییەکان و کارەکانی کۆمەڵی
هونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە سالەکانی 1957-1963 دەکات.
ئەم توێژینەوەیە کە لەچوارچێوەی کتێبێکدا چاپکراوە
لەلایەن پ.ی.د هیوا عەزیز سەعید، سەرپەرشتیار و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لەلایەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە بە ژمارە 1568ـی ساڵی 2022، ژمارەی
سپاردنی پێدراوە.
کتێبەکە لە 156 لاپەڕە پێکهاتووە و چاپی یەکەم لەئێستادا
لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت بەردەستە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

