خولی پێگەیاندنی کادری راگەیاندن کۆتاییهات

هەواڵ 06:20 PM - 2022-12-06
خولی پێگەیاندنی کادری راگەیاندن

خولی پێگەیاندنی کادری راگەیاندن

لە هۆڵی خاک رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی شەهید ئاشتی بەئامادەبوونی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و ستران عبداللە لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن  بەڕێوەچوو، کە خولەکە لەلایەن مەکتەبی رێکخستن و مەکتەبی راگەیاندن و بەھاوکاری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان رێکخرابوو.

خولەکە بۆ ژمارەیەک کادری حزبی و پێگەیاندنیان لەبواری راگەیاندندا لەلایەن ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ بەشێوەی تیۆری وانە دەوترایەوە دواتر وانە پراکتیکیەکانیان لەکەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک میدیاکار و پڕۆفیشناڵ دەوترایەوە، لەکۆتایی رێوەڕەسمەکەدا بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و خوێندنکارانی خولی راگەیاندنی شەهید ئاشتی.
خولەکە ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو ئامانجی پێگەیاندنی کادری راگەیاندنە و مەکتەبی رێکخستن بۆ ئایندەش بە پێی پلان بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.

ئەمانەش ببینە