سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ڵامی 120 پرسیار ده‌داته‌وه
کوردستان 02:23 PM - 2022-12-04
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ
تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له نوێترین دیداریدا به‌ووردی و حه‌وسه‌ڵه‌وه
وه‌ڵامی 120 پرسیاری رۆژنامه‌نوسێكی بیانی ده‌داته‌وه‌و په‌یامه سیاسییه‌كانی به
دیقه‌ت و ئاڕاسته‌كراوه‌وه ده‌نێرێت.
سه‌رۆكی
یه‌كێتی زۆر راشكاوانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كانی حكومڕانی له‌هه‌رێم و
خراپی ئیداره‌دانی كه‌یسی نه‌وت و غاز له‌هه‌رێم و رێگه‌چاره‌كانیش وه‌ك سیاسییه‌كی
دووربین ده‌خاته‌ڕوو، كه زۆرترین پرسیاریش له‌سه‌ر نه‌وت و غازه.
سه‌رۆك
بافڵ دۆخی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌خراپ ده‌زانێت، به‌ڵام شه‌ڕی
ناوخۆ به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و بوێرانه ده‌ڵێت: "مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی
مندا شه‌ڕی ناوخۆ رووبدات".
پێشتریش
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی غاز به‌هه‌مان شێوه‌یه وتی: "مه‌گه‌ر به‌سه‌ر
لاشه‌ی مندا غاز هه‌نارده بكرێت"، ئه‌گه‌ر بێت و به‌ده‌ردی نه‌وت ببرێت و
سوودی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌بێت.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئامانجی ئه‌و وته‌یه‌ی له‌سه‌ر غاز ئاشكراكرد، كه ئه‌نجامه‌كه‌شی
ده‌ستكه‌وتووته‌وه‌و ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك وه‌فدێك له‌هه‌ولێره‌وه هات و
داوای ئه‌وه‌یان لێكردم له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا به‌ش بكرێت"، به‌ڵام وه‌فده‌كه
ده‌كاته ده‌ره‌وه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "له مێشكی خۆمدا وام دانابوو باسی
ستراتیجی هه‌نارده‌و بوژاندنه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام وانه‌بوو، چونكه : "غاز موڵكی
یه‌كێتی و پارتی نیه‌و موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه".
په‌یامی
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی غازه‌وه روونه‌و وه‌ك خۆی بۆ پێگەی Iraq Oil Report ده‌ڵێت: "تاكه كێشه‌ی
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ی غازی سروشتی ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپی به‌ڕێوه‌ببرێت
وه‌ك نه‌وت، ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمی كوردستان
تووشی كاره‌سات ده‌بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

