رۆژێك بۆ بەخشینی زانیاری میدیایی بۆ میدیاكارانی سلێمانی
کوردستان 09:48 PM - 2022-07-25
ئێوارەی ئەمڕۆ 25-7-2022 لەهۆڵی لینێكس لە شاری سلێمانی، رێكخراوی گەشەپێدانی ئەكادیمی و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سیمینارێكی میدیاییان رێكخست.
لە سیمینارەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان و میدیاكاران ئامادەیبوون، لە سێ تەوەردا زانیاریی لەسەر (میدیاكار لەبەردەم یاسا بەركارەكانی كوردستان و عیراقدا) لەلایەن كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆمۆت و سپۆنسەرو دەستكەوتی ماددی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا لەلایەن مامۆستای بەئەزمونی تایبەتمەند فەرمان عەبدولڕەحمان، بێژەری سەركەوتو كێیە، مەرجەكانی سەركەوتنی چین، لەلایەن بێژەری بەئەزموون خاوەن قەرەداغی) پێشكەش بە خوێندكاران و میدیاكاران كرا.
لەكۆتایی سیمینارەكەدا بڕوانامەی باوەڕپێكراوی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان و رێكخراوی گەشەپێدانی ئەكادیمی بەخشرایە بەشداربوان.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

