لەسەر سوکایەتیکردن درامایەکی تورکی رادەگیرێت
کوردستان 04:33 PM - 2022-06-15
لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم تورکیا درامایەکی تورکی رادەگرێت کە سوکایەتی بە کورد و کەلتووری کوردی دەکرد و چیتر زنجیرەکانی پەخشناکرێت.
نامیق هەورامی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ PUKmedia وتی: دوای ئەوەی 19 زنجیرەی درامای تورکی گورگی تەنیا لە کەناڵەکانی تورکیا بڵاو بوەو دەرکەوت کەسوکایەتی زۆری بە کورد و کەلتووری کوردی تێدایە وەزیری رۆشنبیری هەرێم هاتە دەنگ و حکومەتی تورکیا و وەزارەتی رۆشنبیری و کلتوری ئەو وڵاتەی لێئاگادار کردەوە.
وتیشی: دوای داواکاری راگرتنی زنجیرە دراماکە لەلایەن وەزیری رۆشنبیرییەوە حکومەتی تورکیا بەدەنگ داواکەمانەوە هاتن و پەخشناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو زنجیرەیەدا سوکایەتی بە حکومڕانی کوردی کراوەو بەدیاریکراوی هاتوە کە لە عیراق شێک نییە ناوی هەرێم بێت بەڵکو باکووری عیڕاق ڕاستە نەک هەرێمی کوردستان.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

