سایتی گەلاوێژ بەشی عەرەبی دەكاتەوە
ئەدەب و هونەر 07:54 PM - 2022-06-07
وەك پێشتر بەڵینمان دابوو، لە ئەمڕۆەوە بەشی عەرەبی وێب سایتی galawezh.com كراوەتەوەو نوسەران و توێژەران و ئەدیبان و خوێندكاران دەتوان سەردانی وێب سایت بكەن.
دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە وێب سایتی galawezh.com ئاماژەی بەوەدا، بە هۆی ئەوەی خاتوو گەلاوێژ زۆربەی بەرهەمەكانی بەزمانی عەرەبیەو پەیوەندیەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ نوسەران و ئەدیبان و روناكبیرانی عەرەب و بەردەوام توێژەران و رەخنەگرانیش بەزمانی عەرەبی ڵێكۆڵینەوەیان دەكرد دەربارەی بەرهەمە عەرەبیەكانیان بۆیە ئەم بەشی عەربیە بەگرنگ زانرا بكرێتەوە.
هاوكات ستافی وێب سایتی galawezh.com، پ.د.زاهیر لەتیف كەریم و پ.د.نیان نەوشیروان مەستی ودكتۆر ژینۆعەبدولڵا، هەر لەسەرەتای كردنەوەی بەشی كوردی وێب سایت بەڵێنی ئەوەیان بە خاتوو گەلاوێژو خوێنەران دا بەشی عەرەبی بكەنەوەو نووسەران و توێژەران و ئەدیبان و خوێندكاران دەتوانن هەم بابەت و ڵێكۆڵینەوەو وتارەكانیان بەزمانی عەرەبی دەربارەی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بنرێن بۆمان، هەم سوودی تەواو ببینن لە خوێندنەوەی بابەتەكان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

