ژانری ڕۆژنامه‌نووسی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی
بیروڕا 02:18 PM - 2021-12-13
ژانری ڕۆژنامه‌نووسی
به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی
د.پاڤێ جه‌میل ئه‌حمه‌د
به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی داده‌نرێت به‌یه‌كێك له گرنگترین ژانره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌می نوێ، ئه‌ركی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ری بابه‌ته گرنگه‌كان و كێشه گه‌وره‌كانه كه پێشووتر ڕوویانداوه یاخود له ئێستادا ڕوویانداوه، پشت ده‌به‌ستێت به شرۆڤه‌كردن و شیكاركردن، له هه‌مانكاتدا پێدانی ده‌رئه‌نجامی گونجاو و واقعی، شێوازی كاركردن له‌م ژانره نزیكه له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌شێوازه گشتییه‌كه‌ی كه‌له ڕا و به‌ڵگه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و ده‌یانخاته ڕوو، ڕای گشتی و كۆ هه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه كه به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی جۆرێكی گرنگه و په‌سه‌نده كه له توانایدا هه‌یه بابهتهكان شیبكاته‌وه و بگات به‌ڕاستی و درووستی هه‌روه‌ها بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی وه‌رگر و دروستكردنی بایه‌خداری و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان له ڕێگه‌ی ته‌فسیركردن و شرۆڤهكردنهوه، هه‌رچه‌نده بابه‌تی به‌دواداچونه‌كه ئاڵۆز و جیاواز بێت به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاله‌نگاری لهنگهرهكانی دێته به‌رده‌م پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌خت خستنه سه‌ر لایه‌نه شاراوه و نادیاره‌كانی و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام، له پێناو به‌دواداچوونی بابه‌تێك كه هه‌واڵی بێت یاخود ته‌رفیهی یان ئاڕاسته‌كردن بێت.
ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی به‌دواداچوون:
بۆ ده‌ستكردن به دواداچوونێكی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ركه‌وتوو چوارچێوه‌دانان بۆ بیرۆكه و ئایدیا كه به شێوه‌یه‌كی وورد، به‌جۆرێك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ شوێن و كات و گرنگ بێت بۆ كۆمه‌ڵگه، دانانی پلانێكی گونجاو و خوێندنهوهبۆكراو بۆ جێبه‌جێكردن و چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌ته‌كه یان ئاگادارن به بابه‌ته‌كه یان جێگه‌ی بایه‌خیانه، هه‌روه‌ها به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ڕای كه‌سانی شاره‌زا و لێپرسراوان و پسپۆر به بابه‌ته‌كه، گرنگترین خاڵ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی سیاسه‌تی كه‌ناڵی كه كاریتێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئه‌و زه‌حمه‌تی و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی به دواداچوونهكه.
هه‌نگاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی یه‌كه بریتییه له:
1-ده‌ستنیشانكردنی بیرۆكه‌ی به‌دواداچوونه‌كه: پێویسته بابه‌تی به‌دواداچوونه‌كه گۆڕانكاری و ڕووداو‌و كێشه یاخود ئه‌و دیاردانه بێت كه ڕوویانداوه په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداو و بابه‌تانه‌وه هه‌بێت كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه و سه‌رقاڵی كردوون، هه‌روه‌ها ده‌بێت بابه‌تێكی به‌دواداچوونی نوێ بێت، گرنگ بێت و توانای ڕاكێشانی وه‌رگری هه‌بێت.
2-كۆكردنهوهیبابهته سه‌ره‌تاییه‌كان: كه ده‌كرێت به‌ده‌ستبێت له ڕێگه‌ی ئه‌رشیفی زانیاری له ڕۆژنامه یان په‌ڕتووك، ...هتد.
3-جێبه‌جێكردنی به‌دواداچوون: ده‌ستپێده‌كات كاتێك كه ڕۆژنامه‌نووسی به‌دواداچوون هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت، بۆ گه‌ڕان و لێتوێژینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م لای ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ست دێت كه‌له بابه‌ته‌كه‌دان یان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی پێیانه‌وه هه‌یه.
داڕشتنی نووسینی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
1-پێشه‌كی: له پێشه‌كی دا پێویسته داڕشتنه‌كه‌ی به‌هێزبێت، ماناداربێت، سه‌رنجڕاكێش بێت، كه جیاوازه له بابه‌تێك بۆ بابه‌تێكی تر له ڕووی ناوهڕۆك و شێواز و پێشكه‌شكردنێكی چڕ و پوخت له‌سه‌ر كێشه‌كه.
2-خستنه ڕووی شیكاریكردن: به‌و مانایه‌ی خستنه ڕووی ڕاستیه‌كان به ڕێگایه‌كی مه‌نهه‌جی و مه‌نتقی، و باوهڕپێهێنراو به‌جۆرێك وه‌رگر ئاڕاسته بكات بۆ به‌دواداچوونی وورده‌كاری بابه‌ته‌كه.
3-ده‌رئه‌نجامه‌كان: پێویسته بابه‌ته‌كه وێنابكات و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌رخستنی لایه‌نه‌كانی هه‌روه‌ها چارهسهربخاته ڕوو خوێنه‌ر به‌جێ نه‌هێڵێت به گومان و پرسیاره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه.
4-كۆتایی: پێویسته به شێوازێكی پوخت و كورت، ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بپێكێت له ده‌رخستنی و به‌دواداچوون.
گرنگترین ناونیشانه‌كانی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
ناونیشان گرنگترین به‌شی به‌دواداچوونه كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی كه هه‌ن له‌ناو بابه‌ته‌كه و په‌یوه‌ست بێت به ئامانجی تایبه‌تی به‌دواداچونه‌كه، پاشان گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه كه ڕوون و كورت و سه‌ره‌نج ڕاكێش بێت، لهوناونیشانانهش:
1-ناونیشانی ده‌رخه‌ر(دالی):شێوازێكی هه‌واڵی هه‌یه به شێوازێكی ڕوون ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆكی به‌دواداچوون به شێوازێكی ڕوون و پوخت.
2-ناونیشانی خۆڕسكی: ئه‌و ناونیشانه‌یه كه‌له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵبژاردن، یان له لایه‌نێكی دیایكراو یان بیرۆكه‌یه‌كی دیاریكراو یان مه‌وقفێكی دیاریكراو كه وه‌رگر ڕابكێشێت.
3-ناونیشانی ڕوونكراوه: ناونیشانێكی ڕاشكاو و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی به‌دواداچوونه‌كه ده‌گرێته‌وه و ده‌ری ده‌خات.
4-ناونیشانی وه‌سفی:ئه‌و ناونیشانانه‌یه كه‌له هه‌وڵدایه به‌رجه‌سته‌ی بیرۆكه یان دیارده‌كه بكات، بۆنمونه (بارانه بهخوڕهكه شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی وه‌ك دورگه‌یه‌كی داخراو لێكردوه).
5-ناونیشانی پرسیاری:ئه‌و ناونیشانه‌یه كه‌له فۆڕمی پرسیاریدا داده‌ڕێژرێت، بۆنمونه (چۆن بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كرێت؟)
6-ناونیشانی وه‌رگیراو: ئه‌و جۆره له ناونیشان وه‌رگیراوه له نوسینێك یان بابه‌تێك.
7-ناونیشانی ڕاسته‌وخۆ:به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی وه‌رگر ده‌كرێت.
قاڵبه‌كانی داڕشتنی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسی:
1-هه‌ڕه‌می یه‌كسان(ناوه‌ند) یان بابه‌تی:به‌شێوازێك ده‌ستپێده‌كات به گرنگترین و كه‌مترین كاریگه‌ری به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
2-هه‌ڕه‌می ناوه‌ندی به شێوازی وه‌سفی:به‌ومانایه‌ی وه‌سفی ڕووداوه‌كه ده‌كات له ڕووی كات و شوێنه‌وه پاشان وه‌سفی شێوازی ڕووداوه‌كه.
3-هه‌ڕه‌می ناوه‌ندی به شێوازی چیرۆك:زیاتر به‌كارده‌هێنرێت له ڕوودانی حاڵه‌تی تاواندا.
4-هه‌ڕه‌می قاڵبی گێڕانه‌وه:گرنگترین جۆری قاڵبه كه به‌كاردێت له‌دوای قاڵبی هه‌ڕه‌می پێچه‌وانه‌ی ته‌قلیدی، كاریگه‌ری هه‌یه له‌و به‌دواداچونانه‌ی دامه‌زراوه له خستنه ڕوو به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

