وێنه.. عه‌تا قانع به گسك و خۆڵڕێژ چه‌ند ئامێرێكی میوزیك دروست ده‌كات
کوردستان 03:30 PM - 2021-09-26
عه‌تا قانع دانیشتوی گوندێكی سه‌قزه له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ھاتۆته شاری سلێمانی و به دوو ئامێری زۆر جیاواز میوزیك ده‌ژه‌نێت و سه‌رنجی ھاووڵاتیان به لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، عه‌تا ماوه‌ی دوو ساڵه له شاری سه‌قز به گسك و گۆچان و خاكه‌ناز و خۆڵڕێژ چه‌ند ئامێرێكی میوزیك دروست ده‌كات .
عه‌تا قانع بۆ PUKmedia وتی من ماوه‌ی دوانزه ساڵه كاری ھونه‌ری ده‌كه‌م چه‌ند ساڵێكیش بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆم ژینگه پارێز بوم له سه‌قز، بۆیه وه‌كو ڕێزیك بۆ ئه‌و ژینگه پارێزانه‌ی كه شه‌قام و كۆلان پاك ده‌كه‌نه‌وه پێم خۆش بوو به گسك و خاكه‌ناز و خۆڵڕێژ و گۆچان چه‌ند ئامێرێكی میوزیك دروست بكه‌م.
وتیشی: وه‌ك خۆم كه‌مان و نه‌ی و سازم دروست كردوه، ھه‌روه‌ھا له به‌رنامه‌شمدایه چه‌ند ئامێرێكی تری میوزیك دروست بكه‌م .
عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌مه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی زیاتر به‌م ھونه‌ر ئاشنا بكه‌م ، ھه‌روه‌ھا خه‌ڵكی زۆر به گه‌رمی پێشوازی له ھونه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌ن و ڕۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانم ده‌كه‌ن و وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن، چونكه ھاووڵاتیان به‌و جۆره ھونه‌ره ئاشنا نین .
عه‌تا قانع ماوه‌ت چوار ڕۆژه به خۆی و ئامێری میوزیكهكانیهوه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردوه و ئێواران له به‌رده‌ركی سه‌رای شاره‌كه و شه‌وانیش له ناو پاركی ئازادی میوزیك ده‌ژه‌نێت .
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

