كۆیه.. یادی 30 ساڵه‌ی ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان به‌رز ڕاگیرا
کوردستان 07:06 PM - 2021-09-13
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چین و توێژه‌كانی شاره‌كه ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر، هونه‌ری و وه‌رزشی و ڕۆشنبیری یاده‌كه‌ی به‌رز ڕاگرت.
ئه‌میر بابان به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه سه‌ر به ڕێكخراوی منداڵپارێزی كورستانه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دامه‌زراوه .
ئه‌میر بابا وتیشی: له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵدا به خولی جۆراوجۆری هونه‌ری و كلتوری و ڕۆشنبیری و فكری وه‌رزشی و ئه‌ده‌ب وپیشه، پێشوازی له ئاره‌زومه‌ندان و فێرخوازانی سنووره‌كه ده‌كات و بۆته ناوه‌ندێكی گرنگی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار به تایبه‌ت له خوله پیشه‌ییه‌كاندا.
لێپرسراوی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه ڕاشیگه‌یاند: له ئاینده‌دا به پلانێكی ورد خزمه‌تی زیاتر به گه‌نجان ده‌كه‌ین.
PUKmedia كاوه نازم/ كۆیه
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

