هێرۆ وەهاب: بەشداری 5پاڵەوانێتیم کردووە
چاوپێکەوتن 03:20 PM - 2021-08-07
هێرۆ وەهاب له ساڵی ١٩٨٧
لەشاری سلێمانی لەدایک بووە، هەر لەمنداڵییەوەو لەقۆناغی سەرەتاییەوە ئاواتی ئەوه
بووە ببێتە پەیامنێرو کاری راگەیاندن بکات، بەڵام بارودۆخی ژیان نەبوونی ڕێگەی
نەداوە خوێندن تەواو بکات و دواجار بیر دەکاتەوە لەبواری وەرزشیدا کار بکات و
خەونێکی تر بۆ چانسی ژیانی تاقی بکاتەوەو دواجار خۆی لەبواری وەرزشی و یاری
بەرزکردنەوەی قورسایی و تای بۆکسێندا دەبینێتەوەو دەبێتە ژنێک کەبەشداری چەندین
چالاکی و پاڵەوانێتی دەکات لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لەکارو چالاکییەکانی دەکات. *سەرەتای ئاشنایەتیت ودەستپێکت بەبواری وەرزشی وبەرزکردنەوەی
قورسایی دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟
و.. من ماوەی ١١ مانگه
ئاشنایەتیم لەگەڵ وەرزش دەست پێکردووە، بەڵام سوپاس بۆخوا چالاکانەو بەوپەڕی
توانامەوە ماوەی ئەم 11مانگه بەشداری5 پاڵەوانێتم کردووەو ئەنجامی باش وسەرکەوتنم
بەدەست هێناوە ئەویش لە بەرزکردنەوەی قورسایی به ئیرادەیەکی زۆرەوە یاری دەکەم
وبەردەوامم جگە لەوەش لەیاری لەشجوانی لە یاری تای بۆکسیشدا حەزو توانایەکی باشم
هەیە.
٭لەنێوان یاری تای بۆکسێن و
یاری بەرزکردنەوەی قورساییدا حەزدەکەی لەکامیاندا زیاتر ڕۆڵ بگێڕیت؟
و.. تا پاڵەوانێتی هەبێ منیش تادوا لوتکه
بەردەوام دەبم و من لەنێوان ئەو دوو یارییه زیاتر حەزم له بەرزکردنەوەی قورساییە.
٭تاچەند خێزانەکەت هاوکار
پشتیوانیان کردویت؟
و.. لەراستیدا خێزانەکەم زۆر
پاڵپشتی من دەکەن و زۆریش هاوکارییان کردووم.
٭ڕوڵی کچان و ژنان لەبواری وەرزشدا
چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
و.. خۆشبەختانە کچانیش له
بواری ورزشدا تارادەیەکی زۆر گرنگیان بەوەرزش داوەو پێویستە زیاتریش گرنگیان پێبدرێت
و شان بەشانی پیاوان ڕۆڵ ودەوری خۆیان بگێڕن بەسەر کەوتووانەبگێڕن.
٭بەشداریت لەچەند
پاڵەوانێتیدا کردووە؟
و.. من به
شداریم لە٥ پاڵەوانێتیدا کردووەو جێگەی دڵخۆشیم بووە.
٭دواین
پرۆژەت چیە؟
و.. دواین
پرۆژەی من ئینشائەڵڵا دەبمه کاپتنێکی گەوره تا بتوانم خزمەتی کچان و ژنانی
وڵاتەکەم بکەم و دروستیان بکم وەک خۆم و پێکەوە خزمەت بەژنان بکەین وە لەکۆتایدا
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز کەمنتان بەسەر کردەوەو جێگەی خۆیەتی سوپاسی هەردو مامۆستای بەئەزموونم مامۆستا
فەریدون جاف و مامۆستا ڕزگاربکەم.
PUKmedia ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

