پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه زیندوهكهی مام جه‌لالدا
ی.ن.ک 01:32 PM - 2019-07-22
.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له مێژووی وێنه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كه‌م یه‌كتر بینینیان ده‌كات و ده‌ڵێت، مام جه‌لال فێری كردم كه ده‌ستی كه‌س ماچ نه‌كه‌م.
مینه خدر محه‌مه‌د ناسراو به هه‌باس زۆرانی، پێشمه‌رگه‌ی تیپی 61 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كه‌م یه‌كتر بینینیان ده‌كات، باسیش له مێژوو و چۆنیه‌تی گرتنی وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌كات و ده‌ڵێت، مێژووی ئه‌و وێنه به‌ناوبانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979.
مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستی كه‌س ماچ مه‌كه
مینه خدر محه‌مه‌د كه له‌دایكبووی ساڵی 1939-یه، باس له یه‌كه‌م بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌ر په‌رۆشیم بۆ بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال، كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی بردمی بۆلای مام جه‌لال، كاتێك كه چووینه لای بینیمان له‌سه‌ر بانێك پیاسه‌ی ده‌كرد، ویستم ده‌ستی ماچ بكه‌م، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستم ماچ مه‌كه، هه‌ربۆیه له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا ده‌ستی كه‌سم ماچ نه‌كردووه.
هه‌باس زۆرانی له وێنه‌كه‌دا
مینه خدر محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی وێنه به‌ناوبانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال نزیكی 40 ساڵه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979، من له‌و وێنهیهداشهرواڵێكی سپی و چۆغه‌یه‌كی ره‌شم له‌به‌ردایه‌و له پشتی مام جه‌لاله‌وه راوه‌ستاوم، له‌لایه‌ن وێنه‌گر فردیناند هێنری بێشلهری نه‌مساوییه‌وه له گوندی زۆران له‌سه‌ر سنوور گیراوه و له‌وكاته‌دا مام جه‌لال سه‌رقاڵی نووسینی نامه‌یه‌كه.
PUKmedia دیداری ژینه‌ر





هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

