قادر عه‌زیز: 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم بوو

ی.ن.ک‌‌ 06:47 PM - 2018-05-06
.

.

قادر عه‌زیز لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كه‌ناڵی ئه‌رین وتی: له‌ئێستادا وه‌زعی كورد له‌ به‌غدا خراپه‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌موومان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ تیمێكی به‌هێزه‌وه‌ بچینه‌وه‌ به‌غدا، تا داكۆكی له‌مافه‌كانمان بكه‌ین كه‌ له‌ده‌ستووری عیراقدا بۆمان ده‌ستنیشان كراوه‌.

وتیشی: 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمێكی شكست خواردوو بوو، بۆیه‌ به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عیراق، كه‌ركوكیش وه‌ك عه‌فرینی لێده‌هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕڤانان داستانێكی بێ وێنه‌یان له‌ عه‌فرین تۆمار كرد.

قادر عه‌زیز راشیگه‌یاند: كورد نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مه‌ له‌ عیراق و پێویسته‌ شه‌ریك بین له‌ حكومه‌تی عیراق دا، بۆیه‌ ره‌وانه‌كردنی تیمێكی به‌هێز بۆ به‌غدا له‌پێناو شه‌ڕی ده‌ستووریدایه‌.


PUKmedia تایبه‌ت


 ده‌قی دیداره‌كه‌ به‌ڤیدیۆ..

ئەمانەش ببینە