ڕۆژی شەهیدی یەکێتی و ئاهێک وەبەر خەڵکدا

بیروڕا 01:55 PM - 2026-11-20
کاروان شێخ عوسمان

کاروان شێخ عوسمان

گیان بەختکردن لە ڕوبەڕوبونەوەی مەرگدا ، بێ باک بون لە ژیان لە پێناو بەرگریکردن لەنیشتمان و نەتەوەیەک ،داهێنانی تێکۆشەرەکانی بیری نوێ  و  ڕێکخراوێکی  نوێی وەک  (ی.ن.ک) و شۆڕشەنوێکەی بوو  کەهەر لەسەرەتای دامەزراندن و  خەباتی سیاسیەوە و پێش ئەوەی  دەست بدەنە چەک، پۆلێک سەرکردەو کادری لەلایەن ڕژێمی داگیر کەرەوە دەستگیرکران و شیهابی شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب خرانەبەر پەتی سێدارە و بە دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی )بونە سەرقافڵەی کاروانێکی  نەپساوە کە بەدرێژایی چەند ساڵی خەباتی یەکێتی  لەشار و و زیندانەکانی داگیرکەرانداوله سەنگەری مقاوەمەت وبەرگری پێشمەرگانەدا وپاش ڕاپەڕین لە  ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی  تاریک پەرستیدا دەیان هەزار  جوامێری گەلەکەمان گیانیان  بەخشی و شەهید بون .

 له پێناوی دابینکردنی ژیانێکی  شایستەو پارێزراو بۆهەموان و ڕۆژی ساڵ نەماوە کەشەهیدێک  و زیاتری پەتی سێدارەو  سەنگەری تێدا نەدرابێت، بۆیە  21 ی تشرینی دووەمی هەموو  ساڵێک کەکراوەتە ساڵڕۆژی یادی   شەهیدانی یەکێتی تاکو یادو  یادگاریەکانی ئەوکاروانەی  نەمران لەمڕۆژەدا پێکەوە بکرێنەوەولەم ڕۆژەدا هەوڵەکان  زیاتر یەک وڕێکبخرێن تاکو ناو و ناوبانگی ئەوجوامێرانەهەر  بەنەمری بمێننەوە.

لێرەوەشەوە پێویستە لەئاست ئەو بەڵێنەی وەک وەفا بە شەهیدەکانمان داوە کە درێژە پێدەری  ڕێگەکەیان بین  بۆ خزمەتی خەڵک ، لەم  بارودۆخە  پڕ لە میحنەتەدا ، لەم قات و قڕی و گرانی و نەهامەتیەدا ، بە دەنگ  خەڵکەکەمانەوە بێین و هەرچیمان کرد بێت ئەم  بارودۆخە لار ونالەبارە ڕاست بکەینەوە لەهەموو  ڕوەکانەوە  باری سەر شانی خەڵک سوک بکەین و ئاهێکی ئاسودەییان  وەبەردا بهێنینەوە.

PUKMEDIA