گلەیی لە كێ دەكەن ؟
بیروڕا 12:28 PM - 2026-11-18
ئەوانەی پەرلەمانیان دابەشكردووە و دۆخێكی ناهەمواریان دروستكردووە هەر خۆیان بەو دابەشكردنە دەڵێن دەستكەوتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و گلەیی لەلایەنەكانی دیكە دەكەن و بە لەتكردنی هەرێمی كوردستان تۆمەتباريان دەكەن و دەڵێن ئەو هەوڵە خیانەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە، ئەمە لەكاتێكدایە كە هیچ لایەنێك داوای دابەشكردنی هەرێمی نەكردووە، بەڵكو داوای دابەشكردنی دەسەڵاتی هەرێم لەنێوان دەڤەرەكاندا دەكەن.
ئەم هەڵوێستەی ئەوان یەكێكە لە سەیروسەمەرەكانی جیهانی سیاسەت كە لەتكردنی پەرلەمان دەستكەوتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت، بەڵام داواكردنی دابەشكردنی دەسەڵات و نەهێشتنی جیاكاريی لەنێوان پارێزگاكاندا خیانەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت !!!!!.
لەتكردنی پەرلەمان بەكردەیی بەمانای لەتكردنی ئیرادەی گەلی كوردستان دێت و لەدوای ئەوەوە هەرشتێك كەلەم هەرێمە روودەدات لەئەنجامی كارلێك و كاریگەريی و دەرهاویشتەكانی ئەو بڕیارە هەڵەوە سەرچاوەی گرتووەو بەهۆی هەمان بڕیارەوە سەرجەم رەهەندە جیاوازەكانی هەرێم بەگرێ كەوتوون و مەحاڵە بەتەخوینكردنی لایەنی بەرامبەر گرێ ئاڵوزكراوەكان بكرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23




دابەزێنە

