کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی شاکار بوو
بیروڕا 09:29 PM - 2026-11-15
کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی، وێستگەیەکی گرنگی گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و تاوتوێکردنی پرسە سیاسی، سەربازی، دیپلۆماتی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بوو. دوو ڕۆژی کۆڕبەندەکە پڕ لە چالاکی و گفتوگۆی ئاست بەرزی سیاسی و ستراتیژی بوو.
نایشارمەوە، لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمجار بوو، ڕێکخستنی تۆکمە و پڕ لیاقەتی پرۆتۆکۆڵیانە لە سازدانی کۆڕ، کۆنفرانس و دیدارەکاندا ببینم، ئەوەی لەو دوو ڕۆژەی کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی تێبینی کرا، لە سەرووی هەموو چاوەڕوانییەکان بوو، بەڕاستی جێی دەستخۆشی و دەربڕینی پێزانینە.
جێی خۆشحاڵییە، لە هەرێمی کوردستان بە گشتیی و سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، ئاستی ئامادەکارییەکان و بەڕێوەبردنی کۆڕبەندێکی گرنگ و ستراتیژی گەیشتبێتە ئەو ئاستە لە پێشکەوتن و گەشەکردن.
لە ڕووی ناوەڕۆکیشەوە، کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بازدانێکی گەورەیە لە مێژووی هەموو ئەو کۆڕ، کۆڕبەند، کۆنفرانس و دیدارانەی لە ڕابردوودا ڕێکخراون، چونکە ناوەڕۆکی کۆڕبەندەکە جیاواز لە هاوشێوەکانی لە ڕابردوودا، زۆر بە پێز و ئاست بەرز بوو، دیدگا و تێڕوانینی ستراتیژیانە بۆ چارەسەری پرس و کێشەکان لە لایەن کەسایەتییە سیاسی، ئەکادیمی و خاوەن ئەزمون و لڕوانگە ستراتیژییەکان خرایەڕوو.
لێرەوە دەستخۆشی تایبەت لە ڕێکخەران و ئامادەکارانی کۆڕبەندەکە دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23




دابەزێنە

