خۆزیا سەرۆك مامجەلال دوساڵەکەی دووەمین خولی سەرۆکایەتیی تەواو بکردایە !
بیروڕا 08:40 PM - 2026-11-11
راستە هەوڵ و پەلەقاژەی زۆر ئارادا بوو تا رۆژی 11ی نۆڤامبر/تشرینی دووەم
لەساڵی 2010 نەبێتە رۆژێکی بێهیوایی تر بۆ گەلی کوردستان و عیراقییەکانیش ،لە
جیاتی سەرۆك مامجەلال کەسی تر ببنە سەرۆك کۆمار .
بەڵێ مامی گەورەمان پێشتر خۆی بانگەشەی کرد کە خۆی کاندیدا ناکاتەوە
بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی ، بەڵام سەرکردایەتیی ئەو کاتەی کوردستان و هێزە
دۆستەکانمان لەعیراقدا مکووڕیی خۆیان سەد بارە کردەوە کە دەبێت بەڕێزیان ئەمجارەش ببێتەوە
بە کاندیدی سەرۆکایەتیی.
ئاخر هێزەکانی کوردستانیش و عیراق بگرە ناوچەکەش دڵنیا بوون ئەو رۆژە
سەختە لەو هەلومەرجە ئاڵۆزەدا هەر بە تەنیا بە سیاسەتمەدارێکی قاڵبوی نێو کێشە و
ململانێ ناوخۆیی و ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان دەکرێت .
ناهەقیشیان نەبوو ، چونکە سەرۆك مامجەلالی مەزن خۆشی هەر لە سەرەتای
روخاندنی رژێمی سەدام حسێندا ، بە بەردەوامیی ئەو راستییەی دووپات کردووەتەوە ئەگەر
هێزە دیموکراسیی و ئازادیخوازەکان فریا نەکەون ، جارێکیتر بە ناوێکی ترەوە زوڵم و
دیکتاتۆریی لە عیراقدا دەسەپێنرێت ، بە تایبەتیی دەستکەوتە دەستورییەکانی گەلی
کوردستان دەکەونە بەر مەترسیی گەورە .
هەمیشە ئەوەی دوپاتکردوەتەوە کە پاشماوەکانی بەعس و هاوبێجمەکانیان
نایشارنەوە کە دەڵێن ئێستا دەستمان شکاوە و لەگەچدایە با چاك بینەوە بە ئسلوبی تر
تۆڵە دەکەینەوە .
فەخامەتیان زۆر باش دەیزانی ئەوە یەکڕیزیی و یەك دەنگیی هاوپەیمانی
کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی تر و فراکسیۆنە دۆستە راستەقینەکانی مەسەلەی
رەوای گەلەکەمانە کە بودجەی لەسەدا حەڤدەی بۆ هەرێمی کوردستان هێشتوەتەوە ساڵانە
تێدەپەڕێنرێت .دەنا فرسەت دەقۆزرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی .
بەڕێزیان بەردەوام بە پەرۆشەوە هەوڵی بە خێرایی جێبەجێبونی مادەی 140
ی دەستوری دەدا ، شەو و رۆژی خستبوە سەر یەك تا لەماوەی دوەمین خولی سەرۆکایەتیدا لە
خەم بڕەخسێت و بیانو نەمێنێتەوە بۆ خۆدزینەوە و دەستی دەستی کردن لە
جێبەجێکردنەکەیدا .
هەوڵی زۆری دەدا تا یاسای نەوت گاز لە دووەمین خولی سەرۆکایەتییەکەیدا
بە ئاکام بگات تا ئیتر نەوت ببێتە نیعمەت بۆ گەلەکەمان و تەواوی خەڵکی عیراق .
فەخامەتیان هەوڵەکانی چڕ کردەوە تا پێشمەرگە واتە هەموو هێزی پێشمەرگە
لە سیستمی بەرگریی عیراقدا بەتەواوەتی بچەسپێت تا سبەینێ هیچ هێزێك بە هیچ
بیانویەك هەوڵی دەستوەشاندن لەو ناوە پیرۆزەی نەدات .ئەوانە و سەدان خەمی تری
هەبون کە سەرۆك مامجەلال پێویست بوو ئەو ئەرك بارە قورسە بگرێتە ئەستۆ کە خۆیشی
هەر بۆ ئەو هەکومەرجانە هاتوەتە جیهانی سیاسەتەوە .
بە کورتیی بە پوختیی وەك دەیان سەرکردە و رابەری کوردستان و عیراق و
ناوچەکە و جیهانیش ئاماژەیان بۆ کرد ، ئەگەر سەرۆك مامجەلال دوساڵەکەی تری تەواو
بکردایە و نەخۆش نەکەوتایە ، هاوکێشەکان جۆرێکی تر دەبون . ماڵی کورد ، ماڵی عیراق
و ناوچەکە پەرش و بڵاو نەدەبون ، ئەو قەیرانانەی چەندین ساڵە لە ئارادان ناوچەکە
هەرێمی کوردستان و عیراقیش نەیاندەبینی . ئەگەر دوساڵەی تری تەواو بکردایە ، سەرۆك
مامجەلال سەدان دەستپێشخەری دەکرد بۆ راگرتنی هاوسەنگیی و رەواندنەوەی بار و دۆخی
دەڵەمەیی کورد و بەهێزتر کردنی پێگەی کورد نەك هەر لە عیراقدا بەڵکو لە ناوچەکەشدا
، هەرگیز نەك هەر بودجە بەڵکو هیچ یاسایەک لە پەرلەمانی عیراق بەبێ فراکسیۆنەکانی
کوردستان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێ
نەدەپەڕین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23


.jpg)

دابەزێنە

