بەریتانیا: ئاهەنگگێڕانی هاڵەویین و ڕۆژی ڕۆحەکان
بیروڕا 10:50 AM - 2026-10-31
هەردوو بۆنەی هاڵەویین (Halloween) و ڕۆژی ڕۆحەکان (All Souls'
Day) لە
بەریتانیا و زۆر لە وڵاتانی جیهاندا پێگەیەکی دیاریان هەیە.
سەرەڕای ڕەگ و ریشە ئایینی و مێژووییەکەیان، بە درێژایی ساڵان و لە
ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕووبەڕووی پڕۆسەیەکی بازرگانیکردنی
بەرفراوان بوونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە کلتوری بەکاربەر.
١. هاڵەویین:
ڕەگ و هێما و نەریتەکان
لە ئێوارەی 31ی تشرینی یەکەم (ۆکتۆبەر)ـدا،
جەماوەر بە تایبەت توێژی گەنجان و منداڵان، ئاهەنگ دەگێڕن. لەم بۆنەیەدا
بەشداربووان جلوبەرگی تایبەت، ترسناک، خوێناوی، یان دڕاو دەپۆشن و دەمامکی نامۆ
بەکاردەهێنن؛ ئەمەش وەک هێمایەک بۆ گەڕانەوەی ئەفسانەیی مردووان و ڕۆحەکان بۆ جیهانی
ژیان.
)* نەریتی (Trick or
treat / فێڵ یان شیرینی: لە
کاتی خۆرئاوابووندا، منداڵان بە جلوبەرگی سەیروسەمەرە و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی
دایک و باوکیان، سەردانی ماڵی دراوسێکان دەکەن. ئەوان دروشمی ناوبانگدەر
بەکاردەهێنن و داوای دیاری یان شیرینی دەکەن، بە جۆرێک کە ئەگەر شیرینی یان
دیارییان پێ نەدرێت، هەڕەشەی ئەنجامدانی کارێکی گاڵتەجاڕانە یاخود فێڵێک لە
خاوەنماڵ دەکەن.
* کاڵای تایبەت و ڕازاندنەوە: هێمای سەرەکیی ئەم
بۆنەیە بریتین لە شێواندن و هەڵکۆڵینی کاکڵە شووتی و کاتۆکان (Pumpkin) و دانانی مۆم لە ناویدا بۆ دروستکردنی ڕوخساری
ترسناک، کە ئەمەش سەرنجی کڕیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
٢. ڕۆژی
ڕۆحەکان و لایەنی مێژوویی: لە ڕوانگەی مێژوویی و ئایینییەوە، بنەمای سەرەکیی ئەم
بۆنانە بریتی بووە لە:
* یادکردنەوەی ڕێزلێنانی کۆچکردوان و ئەو کەسانەی
کە گیانیان لەدەستداوە.
* سەردانکردنی گۆڕستانەکان و داگیرساندنی مۆم و
پێشکەشکردنی دوعا بۆ گیانی پاکیان.
بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی خێراییی ژیانی هاوچەرخ
و سەرقاڵیی زۆری تاکەکان، ئەم سرووتە ڕۆحی و کۆنیانە کاڵ بوونەتەوە و جێگەی خۆیان
بۆ کلتوری چێژوەرگرتن و خۆشیی گشتی شل کردووە.
٣. بازرگانیکردنی
بۆنەکان و بەرژەوەندیی ئابووری: لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا، بازرگانان و خاوەنکاران
دەستپێشخەریی گەورەیان کردووە بۆ قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە. لەم پێناوەدا:
* بازاڕگەریی و فرۆشتن: هەموو ساڵێک پێشوەختە
فرۆشگاکان پڕ دەبن لە جلوبەرگی ئامادە، کەرەستەی جوانکاری، ماسکی ترسناک، و شرینیی
تایبەت.
* قازانجی دارایی: بازرگانان و کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنانی کاڵا لەم ڕۆژانەدا داهاتێکی خەیاڵی بەدەست دەهێنن، چونکە خواستێکی
زۆر لەسەر کڕینی پێداویستییەکانی ئاهەنگەکە هەیە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ
بوژاندنەوەیەکی کاتیی کەرتی بازرگانی لەو وڵاتەدا.
لە کۆتایدا دەپرسم: ئایا
پێتان وایە فراوانبوونی ئەم کلتورە بازرگانییە لە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکاندا زیاتر
خزمەتی بە خۆشیی گشتی کردووە، یان بنەما ڕەسەن و ئایینییەکانی بۆنەکەی لەبیر
بردووەتەوە؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23




دابەزێنە

