riklam

یوم الشهید-ەکەی جەواهیری بەدەنگە پڕ لە حەماسەکەی مام جەلال تاڵەبانی

بیروڕا 12:08 PM - 2026-10-02
مەریوان مەسعود

مەریوان مەسعود

مام جەلال هەر لە تەمەنی 15 ساڵییەوە، سەرسامبوو بە شیعرەكانی محەمەد مەهدی جەواهیری، تەنانەت لە ساڵی 1948 كاتێك وەكو ئەندامێك بەشداری كرد لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە خوێندكاران لە بەغدا، دوای كۆنگرەكە خۆپیشاندانێكی جەماوەری دروستبوو دژی پەیماننامەی بورتسمۆس كە خاڵی سەرەكی پەیماننامەكە عیراقی ملكەچ دەكرد بۆ بەریتانیا هەر كاتێك بیەوێت و شەڕ دروستبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو بۆی هەیە بە سوپاوە بێتە ناو عیراق.
‎
‎ لەم خۆپیشاندانەدا یەكەمجار بوو مام جەلال گوێی لە قەسیدەی (یوم الشهید)ی جەواهیری بوو، لەو رۆژەوە، هیچ كۆنگرە و بۆنەیەكی نیشتمانی و خەباتگێڕیی نەبووە كە مام جەلال بە دەنگێكی حەماسی و بەرز و بە عەرەبییەكی باشەوە ئەو شیعرەی جەواهیری نەخوێنێتەوە.

‎تەنانەت عەرەبەكان قسەیەكیان هەیە لەسەر ئەو قەسیدەیە و دەڵێن:
‎ئەوەی حەز دەكات بە تەواوی لە ماناكانی قەسیدەی (یوم الشهید) بگات، ئەگەر جەواهیری دەست نەكەوت با گوێ‌ لە جەلال تاڵەبانی بگرێت، چونكە لەو باشتر و بە حەماستر دەیخوێنێتەوە.چونكە، ئەو وشە و دەستەواژانەی جەواهیری بەكاریهێناوە لە شیعرەكانی زۆر قورس و ئاڵۆزبوونە و تەنانەت عەرەبەكانیش بە ئاسانی لێی تێنەگەیشتوون، بەڵام مام جەلال وەكو دەڵێن لە عەرەبیزانەكانیش باشتر لە شیعرەكانی جەواهیری دەگەیشت.

‎دیارە ئەو خۆشەویستییەی مام جەلال بۆ جەواهیری هەیبووە، لەبەرانبەریشدا جەواهیری بۆ ئەوی هەبووە، بۆیە بێ‌ دوو دڵی شیعرێكی مەزن بەسەر مام جەلال دەڵێت كە زیاتر لە 70 بەیتە شیعرە و یەكێكە لە درێژترین و پڕ ماناترین شیعرەكانی جەواهیری كە وەسفی كەسێكی پێبكات، كە ئەویش مام جەلال تاڵەبانییە و شیعرەكە بەم شێوەیە دەستپێدەكات:
‎شوقا (جلال) كشوق العین للوسن
‎كشوق نا‌و غریب الدار للوطن
‎شوقا إلیك وأنت النور منْ بصری
‎وأنت منی محل الروح فی البدن
‎
‎راستیەكەی، شیعرەكە ئەوەندە جوان و پڕ مانایە، بۆیە كۆتاییەكەشی هەر بەو بەیتەی یەكەم كۆتایی پێدێنێت كە دەڵێت:
‎شوقا (جلال) كشوق العین للوسن
‎كشوق نا‌و غریب الدار للوطن

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket