ساڵرۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکییە
بیروڕا 09:37 AM - 2026-09-28
ساڵرۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکییە
یان بۆنەی پشووی جەنگاوەرە و هاکە بیستمان جوڵەی تێهەڵدەچێتەوە؟
سەدەی بیستەمی بە حزوری سەنگینی خۆی داپۆشی و سڵاوێکی گەرمیشی لە
چارەگێکی سەدەی تازە کرد.
ئەرکی زۆری راپەڕاند و ماکێتی سەدان نەخشەی داهاتووی بە جێهێشت کە وا
ئێستا یەکێتییەکەی سەوزتری دەکاتەوە.
ئیرادەی تۆکمەی کورد و ستوونی رەگ داکوتاوی کوردستان و عیراق بوو.
لە نەخشەی (رزگاری)یەوە هەتا کرداری بە دەیهاتووی ئازادی مەملەکەت یەک
عەمباری پەنهانی بیرۆکە و باسکی بەهێزی هەزاران پرۆژەیە کە تا بەکاری بێنی وەک
ژیلەمۆ دەگەشێتەوە و وەک بڵێسە مژدەی روناککردنەوەی شار و وڵاتە لەدەم کەلەوە.
هەتا جۆشیدەی بەرکەتی نابڕێتەوە.
ئەرێ وایە کە هەتا هەتایە ئومێد و بزە و گەشی و گەشبینییە.
ئەرێ وایە عەرابی پێدانەوەی چانسە بە سەرفرازی و مامی هەڵسێنەری تۆز و
غوبارە لە قوڕ و لیتاوی تاریکی و بەدبینی .
ناوی ئیدیۆمی داهاتووە و ئەدگاری ئیقبالی هاتە لە دەورانی نەهاتا.
خۆیەتی وەک باسی دەکەن، لە کونجی شەوەزەنگ و دەربڕینی نوزەوە دایمە و
دەرهەم دەڵێت:
ئیتر .. ئێوەش هەر شاد و سەربەرز و سەرفراز بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23




دابەزێنە

