riklam

هەموو کۆتاییەک سەرەتایەکی نوێییە

بیروڕا 03:27 PM - 2026-09-23
هاژە باست حەمە غەریب

هاژە باست حەمە غەریب

ئەوەی کە لەدەستی دەدەین، هەرگیز کۆتایی چیرۆکەکە نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێیە بۆ بەدەنگەوەچوونی ژیان،هیچ تاریکی و تەمو مژێک ناتوانێک تیشکی خۆر بۆ هەمیشە بشارێتەوە، بەڵکو خۆر فێردەکات چۆن زیاتر پەلبکێشێت و بدرەوشێتەوە.

ئێمەی ئادەمی دروست بووین بۆ ئەوەی رووبەڕووی ژیان ببینەوە، بەهەموو ئەو رووداوانەوە، کەپێی دەوترێت سەختی، بەڵام لەڕاستییدا ئەوە سەختی نییە، کۆی رووداوەکان، رزگاربوونە لەسەختییەکی سەختتر کەئێمەی مرۆڤ درکی پێناکەین.

کاتێک لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندن بووم، کەوانەیەکی تازەمان دەخوێند و گیرم دەخوارد بەدەستییەوە، هەستم بە ماندوو بون دەکرد، بەڵام چەن رۆژێک تێدەپەڕی و ئەو وانەیە ئاسان و ئاسانتر دەبوو، کە گەورەبووم، تێگەیشتم ئەو وانانە هەمووی وەک ئاو خواردنەوەن و هیچ شتێک نییە بەسەر قودرەتی مرۆڤدا زاڵ ببێت،بۆ من هەمیشە سەختییەکان فێرییان کردووم، ئەگەر چۆکیشییان پێدادابێتم، هێندە کاتی بووە، کەخۆم هەستم بە خێرا تێپەڕینی نەکردووە.

تۆ.. بەڵێ تۆ، مرۆڤێکی زیرەکی، لە پایزدا، وەرینی گەڵاکانی هەر درەختێک دەبینی، هیچ کاتێک خۆتت خستۆتە شوێنی؟
چەن بەئازارەوە دانە دانە گەڵاکانی کە وەک و کۆرپەلەیەکن و چەندین مانگ دەست لەناو دەست پێکەوە بوون و ماندوو بووە هەتا پێی گەیاندوون، لێی دوردەکەونەوەو بەجێی دەهێڵن؟

ئەی هیچ کاتێک پرسیوتە بۆچی ئەم دارە ناگری؟ بۆچی ناشکێ و ناڕزێ؟
چونکە ئەو بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێییە بەهار بێت و دووبارە گەڵاکانی لەساواییەوە لەباوەش بگرێتەوە،، یانیش باش دەزانێ مانەوەی گەڵاکانی پایز دەبنە بارگرانی بۆی و چەندین بەڵای تر بەدوای خۆیاندا دەهێنن،

ئەمە سروشتی ژیانە، بۆ ئێمەی مرۆڤیش بەهەمان جۆرە، وەلی هەندێکمان قورستر لەسەرمان تێدەپەڕێت و پێمان هەزم دەکرێت،

ئێمە هەمیشە لەخەیاڵی رۆشتووەکاندا نامێنینەوە، بەڵکوو مرۆڤی ژیر ئەوەیە کە بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکە نوێکانە و هەموو کۆتاییەک بەسەرەتا دەبینێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket