لوتكەی تاران و سلێمانی
بیروڕا 09:50 AM - 2026-09-21
لە رۆژانی ڕابردوودا، سلێمانی وەک قەڵا و پێگەی ستراتیژیی کورد و
یەکێتی، سەرچاوەی دوو هەنگاوی بەرپرسیارانەی گەورە بوو لە خەباتی دیپلۆماسی، ئەمنی
و ئابووریدا. ئەم هەنگاوانەش ڕەنگدانەوە و بەرهەمی ئەم ئاراستە سیاسی و جوگرافییە
کاریگەرەیە، کە یەکێتی ڕابەرایەتی دەکات، ئەوانیش لەدایکبوونی هەردوو لوتکەی تاران
و سلێمانی بوون، کە تێیدا ئیرادەی سیاسیی یەکێتی لەگەڵ پێگەی جوگرافی و کاریگەریی
هەرێمیی سلێمانی لەم خاڵە هاوبەشانەدا یەکدەگرنەوە:
ـ كردنەوەی دەرگا داخراوەكان بەرووی چارەسەركردنی كێشە ئاڵۆز و
بەگرێكەوتووەكان و دۆزینەوەی دەرچەی نوێی چارەسەریی بۆ پرسە هەڵواسراوەکان.
ـ خاوكردنەوەی گرژییە نەخوازراو و زیانبەخشەكان و خۆ بەدوورگرتن لە
گوتاری زبر و زمانی توند.
ـ بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسیی، ئەمنیی، ئابووری لەناوچەكە لەرێگەی
دیالۆگێكی بەردەوام و پەیوەندییەکی هەمیشەیی.
ـ دورخستنەوەی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە لە مەترسیەكانی شەڕ
و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەكە.
ئەمەش بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی ژیرانە و بەرپرسیارانەی سەرۆك بافڵ
تاڵەبانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە توانی لە لوتكەی تاران و لە
سەرجەم دیدارەكانیدا لەگەڵ سەركردە باڵاكانی ئەو وڵاتە، دیدگا هاوبەشەكان گرنگی
ئاشتی و سەقامگیری، رێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ، بەرژەوەندییە هاوبەشە
ئابوری و ئەمنی و سیاسییەکان و پەیوەندییە دێرینەكانی هەردوولا بكەنە بناغەی
دانوستانەكان و دیدارەکانی لوتکە.
لوتكەی سلێمانیش هاوشێوەی لوتكەی تاران توانی دەرچەیەكی هاوبەش بەرووی
بۆچوونە جیاوازەكانی (بەغداد، هەولێر، سلێمانی) دا بكاتەوە و لەناو ئەو بۆچوونە
جیاوازانەدا بەدوای چارەسەرێكی هاوبەشدا بگەڕێن و هەموو لایەنەكان راشكاوانە
كەموكوڕی و بەربەستەكان بخەنەروو:
ـ هەروەك لوتكەی سلێمانی، توانی زەردەخەنەیەكی هاوبەش بخاتە سەر لێوی
فەخامەتی سەرۆك كۆمار و رێزدار سەرۆكی هەرێم و بەستەڵەكی ساردییەكانی نێوانیان
بتوێنێتەوە.
ـ خستەڕووی كۆمەڵێك بەڵگەنامە و داتا و زانیاری لەسەر پرسە ئاڵۆز و
بەگرێكەوتووەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كە بۆ رای گشتی و بۆ میدیای هەرێم و عیراق
گرنگ بوون.
ـ دواجار گەیشتن بە كۆمەڵێ راسپاردەی گرنگ كە یارمەتیدەر دەبن وەكو
نەخشەرێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
ئەم دوو لوتكە دەرخەری ئەو راستیەن كە سلێمانی لەهەموو سەردەم و
قۆناغێكی دژواردا رچەشكێنە بۆ كردنەوەی دەرگا داخراوەكان و دۆزینەوەی سەرەداوی
چارەسەركردنی پرسە جۆراوجۆرەكان و سەرقافڵەی نوێگەری و ناوەندی بڕیارسازییە
لەپێناو بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە. بۆیە شایستەی دەرفەت
پێدانێكی زیاترە تاوەكو بتوانێت باشتر و زیاتر بەردەوامبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23




دابەزێنە

