سەنگەری یەكێتی لەكوێیە؟
بیروڕا 12:10 PM - 2026-09-14
لە كاتێكدا دۆخی سیاسی و گوزەرانی هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیار و لێوارێكی پڕ لە ئاڵنگاریدا تێپەڕ دەبێت، پرسیارە جەوهەرییەكە ئەوەیە: ئایا سەنگەری ڕاستەقینەی خەڵك لە كوێدا دەدۆزرێتەوە؟، بە ڕەچاوكردنی ئەوەی كە مێژووی پڕ لە قوربانیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە. هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە ڕابەرایەتیی سەرۆك مام جەلال، خەباتی یەكێتی لە پێناو بەدیهێنانی خواستەكانی گەل و ڕزگاربوون لە دیكتاتۆریەت و نادادپەروەریدا چڕ بووەوە، نەك تەنها وەك بزووتنەوەیەكی چەكداری، بەڵكو وەك فەلسەفەیەكی ژیان و داكۆكیكردن لە مافی هاووڵاتیان.
لێرەوە باس لە ڕابردووی درەوشاوەی شۆڕشی شاخ و خەباتی پێشمەرگایەتی ناكەین، چونكە مێژوویەكی كاریگەر و تێكۆشەرانەی هەیە و ئەوە لای دۆست و دوژمنیش ڕوونە، ئەوەی باسی دەكەین، خەباتی دوای ڕاپەڕین و بنیاتنانەوەی كوردستانە. لەم مێژووەشدا، یەكێتی موڵكداریی پرۆسەی ڕزگاركردنە و بەشی شێری بەركەوتووە دەیان فەرماندە و پێشمەرگەی كردووەتە قوربانی و سەرمەشقی پێكهێنانی دامەزراوەكانی حوكمڕانی بووە. لە دوای پرۆسەی ئازادیشدا، سەرۆك مام جەلال بوو بەو كارەكتەرە مەزنەی عێراقی نوێ كە هەموو لایەنەكانی لە ماڵی خۆیدا كۆكردەوە و پێگەی یەكێتی كردە قەڵایەك بۆ یەكڕیزی و هاوسەنگیی سیاسی، بە جۆرێك هیچ پرسێكی گرنگ لە عێراق و هەرێمدا بێ ڕاوێژ و ڕۆڵی یەكێتی بەڕێوە نەچووە.
ئەمڕۆش لە هەرێمی كوردستاندا، ماڵی مام لە دەباشان هەمیشە لانكەی كۆكەرەوەی هێزەكان بووە، لە كاتێكدا بەرژەوەندییە تەسكەكان و خۆدزینەوە ی هەندێك لایەن هەرێمی گەیاندووەتە قەیرانی دارایی، سیاسی و خزمەتگوزاری. دۆخی ئێستا و فەراغی سیاسی، قەیرانی مووچە و لاوازبوونی پێگەی كوردی لە بەغدای لێكەوتووەتەوە، كە ڕاستەوخۆ ژیان و گوزەرانی خەڵكی خستووەتە ژێر فشارەوە.
بۆیە، لە ئێستادا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی كاریگەر و خاوەن پێگەیەكی بەهێز، بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ و بە سوودوەرگرتن لە ئەزموون و حیكمەتی سەرۆك مام جەلال، دەتوانێت هەنگاوی كرداری بنێت. ئەركی مێژوویی یەكێتییە كە بانگێشتی لایەنە كوردییەكان بكات و ببێتەوە بەو چەترە گەورەیەی كە حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر پێكبهێنێت، چونكە خەڵك ئیتر بەرگەی قەیرانی مووچە، بەنزین، كارەبا و ئاڵۆزییە سیاسییەكان ناگرێت، بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان و مادەی (١٤٠) كە بێدەنگی و پەتای پەرتەوازەیی مەترسیی گەورەیان لێ دەبێت.
دواجار، سەنگەری یەكێتی سەنگەری مافی خەڵكە بەرژەوەندیی یەكێتی لە بەرژەوەندیی خەڵكدا چڕ دەبێتەوە. یەكێتی دەیەوێت بە گفتوگۆ و دانوستان كۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە بهێنرێت و ڕێگری لە خراپتربوونی ژیانی هاووڵاتیان بگرێت، چونكە ئۆباڵی ئەم قەیرانانە دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەی كە بەرژەوەندیی تەسكیان خستووەتە سەروو ژیانی خەڵكەوەو لە كۆتاییشدا، یەكێتی هەمیشە لە سەنگەری خەڵكدا دەمێنێتەوە و جێناهێڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08




دابەزێنە

