riklam

لە نێوان ژاوەژاوی میدیایی و حەتمییەتی نوێبونەوەدا

بیروڕا 02:16 PM - 2026-09-12
هێڤار محەمەد

هێڤار محەمەد

هاوسەنگییە جێگیرەکەی یەکێتی لە جیهانی هاوچەرخی سیاسەتدا، میدیا چیتر تەنها ئامرازێک نییە بۆ گواستنەوەی ڕووداوەکان، بەڵکو بووەتە فەزایەکی ستراتیژی بۆ شەڕی دەروونی و داتاشینی ڕاستی کاتی. ئەو هێرش، پڕوپاگەندا و گوتارە نەرێنییانەی کە لەم دواییانەدا لە کەناڵ و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی میدیادا دژ بە گۆڕانکاری و وەرچەرخانە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگوترێن، ناتوانن کایەی ڕاستەقینەی هێز بگۆڕن.

 ئەم شەپۆلە میدیاییە، لە ڕوانگەیەکی فەلسەفییەوە، تەنها کاردانەوەیەکی سروشتییە لە بەرامبەر دەرکەوتنی ئیرادەیەکی یەکگرتوو و دامەزراوەیی کە هاوسەنگییە کۆنەکانی تێکداوە.ئەوەی لە میدیاکاندا دەوترێت لە فۆرمی شیکاریی چەواشەکارانە یان هەوڵدان بۆ نیشاندانی ناپەسەندیی پرۆسەکە، لە بنەڕەتدا گوزارشت لە ترسێک دەکات؛ ترسی نەیارەکان لە یەکدەستبوونی سەنتەری بڕیار لە ناو شاری سلێمانی و ناوچەکەدا.

یەکێتی لە ڕێگەی ئەم نەشتەرگەرییە ڕێکخراوەییە قووڵەوە، توانیویەتی سۆلیدەرێتی (Solidarity) و توندوتۆڵی ناوخۆیی خۆی بپارێزێت، بۆیە ئەو دەنگە میدیاییانەی دەیانەوێت پرۆسەی نوێبوونەوەکە وەک پاشەکشە پێناسە بکەن، لە تاقیکردنەوەی واقیعدا شکست دەهێنن، چونکە هێزی ڕاستەقینە لەسەر زەمینی واقیع دەنووسرێتەوە نەک لە پشت شاشە و پەیجە سێبەرەکانەوە ئەم گۆڕانکارییانە وەک قەڵغانێکی ستراتیژی وایە کە ناوخۆی حیزبەکەی لە هەر جۆرە درز و دزەکردنێک پاراستووە.

لەسەر بنەمای ئەم هاوسەنگییە نوێیە، وتاری فەرمی و هێزی داینامیکی یەکێتی بەرەو قۆناغێکی جێگیرتر هەنگاو دەنێت. مێژووی سیاسی دەیسەلمێنێت کە زەرەری ڕاستەقینە لە فرەکوێخایەتی و پشێوی ناوخۆییدایە، نەک لەو چاکسازییە پێویستانەی کە یەکپارچەیی قەوارەکە دەپارێزن، کەواتە، ئەو کێش و ململانێ میدیاییانە هیچی لێشین نابێت و ناتوانێت ڕێڕەوی ئەو وەرچەرخانە مێژووییە بگۆڕێت کە یەکێتی بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک جەمسەرێکی سەرەکی لە هاوکێشەی هەرێم و بەغدادا دەستیپێکردووە.

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket