"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12
ترسی دووبارەبوونەوەی مێژوو لە چۆڵکردنی سەنگەرەکان لەلایەن
ئەمریکاوە، دڵە ڕاوکێی دروستکردووە، بەڵام جیاوازی ئەم قۆناغە لەوەدایە نەخشەی هێز
وەکو ڕابردوو نیە، هەرچەندە کشانەوەی سەربازی ئەمریکا لە عیراق و هەرێم کەشێکی
دەروونی نەخوازراوی خوڵقاندووە، بەڵام خوێندنەوەی واقیعیانەی ڕووداوەکان پێمان
دەڵێت: ئەمجارە "تەرزەکە" تەنها
لێزمەکەی لەباخی کورد نادات، بەڵکو تەواوی ڕیزبەندی دەوڵەتانی ناوچەکەی گرتۆتەوه،
لە ئیرانی ماندوو بەدەست لێکەوتەکانی جەنگەوە تادەگاتە سوریای پارچەکراو و
ململانێی ناوخۆیی حکومەتەکەی بەغدا لەگەڵ حشدی شعبی و شەڕی حوسیەکان لەگەڵ سوپای
یەمەن و سعودییە و هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەهەریەکە لە (ئیران، لوبنان، سوریا،
تورکیا) هەمووانی لەبەردەم سەختیدا هێشتوتەوە.
ئەو دیمەنەی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنەخشێنێت، بەتاڵبوونەوەی
گۆڕەپانەکەیە لە دەسەڵاتی یەکلاکەرەوەی هێزە دەوڵەتیەکان و ڕادەستکردنی چارەنووسی
ناوچەکەیە بەگروپە نادەوڵەتیە چەکدارەکان، لەحەشدی شەعبی و حزبوڵاوە تا دەگاتە
حوسییەکان و ئەگەری سەرهەڵدانی چەندین ڕەوتی نادیاری نوێ، ئەم گروپانە لەگەڵ سوپای
ووڵاتەکانیان دەکەونە ناو ململانێ بۆ داڕشتنەوەی سنووری دەسەڵات، جەنگە
ڕاستەقینەکەش دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەست پێدەکات.
لێرەدا پێشمەرگە و هێزەکانیتری کورد، ناچارن وەکو یەک هێزی ڕێکخراو و
خاوەن ئەزموون بەشداری ئەم هاوکێشەیەبن بۆپاراستنی هەرێمی کوردستان، پێویستیان
بەخۆئامادەکردنێکی سەربازی و سیاسی تۆکمە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهێزکردنی پایەکانی
ئابوری و پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی هاوسەنگ لەگەڵ دەوروبەر، بەڵام خۆڕاگری کورد بەندە
بەوەی تاچەند دەتوانێت پەرتەوازەیی سەربازی کۆتایی پێبهێنێت، چونکە قۆناغی دوای
کشانەوەی ئەمریکا قۆناغی پشتبەستن بەتوانا دەستکردەکان نیە، بەڵکو قۆناغێکە بۆ
خوێندنەوەی وردی مەترسیەکان و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردییە کە یەک دیدگا و ستراتیژ
و ئامانجی باڵا کۆمان کاتەوە و ئامادەی هەر ئەگەرێک بین کە لەناخی شڵەژاوی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرهەڵدەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08




دابەزێنە

